JustPaste.it


السلام عليكم و رحمة الله و بركاته
مدرسة بهيرة عمرهي مدرسة
لخدمة كل المؤمنين من خلفية إسلامية و خلفيات اخرى و هدفها الكرازة بإسم المسيح و إظهار الحق
     من اقوال السيد الرب يسوع المسيح : انا هو نور العالم من يتبعني فلا يمشي بالظلمه بل يكون له نور الحياة.
مدرسة بهيرة عمر هي هيئة إرسالية مسيحية شغفها نشر كلمة الله في العالم العربي عبر الإنترنت وعبر وسائل إليكترونية أخرى


  ئایا ژیانی جاویدانیت هەیە؟


  • ئایا ژیانی جاویدانیت هەیە؟

    یه‌زدانی په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ:

    «من ئه‌لف و یێم، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، هه‌ره‌ به‌ توانا.»

    منم ئه‌وه‌ی زیندووه‌، پێشتر مردم، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ زیندووم! هه‌روه‌ها كلیله‌كانی مردن و جیهانی مردووانم پێیه‌.

    هه‌روه‌ها له‌ عیسای مه‌سیحیشه‌وه‌ كه‌ شایه‌تیده‌ری دڵسۆزه‌، نۆبه‌ره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووانه‌، سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه‌.
    ئه‌و كه‌ ئێمه‌ی خۆشده‌وێت و به‌ خوێنی خۆی له‌ گوناهه‌كانمان ئازادی كردین و ئێمه‌ی كرده‌ شانشین و كاهین بۆ خودای باوكی، شكۆ و توانای هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.
    ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و
    هه‌موو چاوێك ده‌یبینێت،
    ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕمیان لێیداوه‌،
    هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن.
    بێگومان به‌م جۆره‌ ده‌بێت، ئامین.
    یه‌زدانی په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «من ئه‌لف و یێم، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، هه‌ره‌ به‌ توانا.»

    ئاوڕم دایه‌وه‌ تاكو ئه‌و ده‌نگه‌ ببینم كه‌ له‌گه‌ڵم ده‌دوا، كاتێك ئاوڕم دایه‌وه‌ حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی،له‌ناوه‌ڕاستی چرادانه‌كاندا یه‌كێكم وه‌ك كوڕی مرۆڤ بینی، جلێكی شۆڕی له‌به‌ردا بوو هه‌تا به‌رپێی، پشتێنێكی زێڕینی به‌ سنگییه‌وه‌ به‌ستبوو. سه‌ر و قژی سپی وه‌ك خوری و وه‌ك به‌فر سپی بوون و چاوه‌كانی وه‌ك گڕی ئاگر بوون. پێیه‌كانی وه‌ك بڕۆنزێكی بریقه‌دار كه‌ له‌ كووره‌ پوخته‌ كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ك هاژه‌ی تاڤگه‌ وابوو، حه‌وت ئه‌ستێره‌ له‌ ده‌ستی ڕاستی بوون، شمشێرێكی دوو ده‌میش له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، ڕوخساری وه‌ك تیشكی به‌تینی ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه‌.
    كاتێك بینیم وه‌ك مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته‌ سه‌رم و فه‌رمووی: «مه‌ترسه‌، من یه‌كه‌مین و كۆتاییم. منم ئه‌وه‌ی زیندووه‌، پێشتر مردم، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ زیندووم! هه‌روه‌ها كلیله‌كانی مردن و جیهانی مردووانم پێیه‌.

     

    ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه‌ كۆڵه‌كه‌یه‌ك له‌ناو په‌رستگای خودام و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم، ئۆرشه‌لیمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودای خۆم له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌

    ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له‌ په‌ڕتووكی ژیاندا ناسڕمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به‌ ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.

    ئه‌وه‌تا له‌ به‌رده‌رگا وه‌ستاوم و له‌ ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوێی له‌ ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، لێی دێمه‌ ژووره‌وه‌ و نانی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.
    «ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌م له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ك منیش سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.

    ئاسمانێكی نوێ و زه‌وییه‌كی نوێ
    1پاشان ئاسمانێكی نوێ و زه‌وییه‌كی نوێم بینی، چونكه‌ ئاسمانی یه‌كه‌م و زه‌وی یه‌كه‌م به‌سه‌رچوون، ئیتر ده‌ریاش نه‌ما. 2شاره‌ پیرۆزه‌كه‌ش، ئۆرشه‌لیمی نوێم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، وه‌ك بووكێكی ڕازاوه‌ بۆ زاوایه‌كه‌ی ئاماده‌ كرابێت. 3گوێم له‌ ده‌نگێكی گه‌وره‌ بوو له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ فه‌رمووی: «ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بن به‌ گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه‌ و ده‌بێته‌ خودای ئه‌وان. 4ئه‌ویش هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌، ئیتر مردن نابێت، شیوه‌ن و هاوار و ئازار نامێنن، چونكه‌ شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون.»
    5دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ فه‌رمووی: «ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێك نوێ ده‌كه‌مه‌وه‌.» هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «بنووسه‌، چونكه‌ ئه‌م وتانه‌ متمانه‌دار و ڕاستن.» 6پاشان پێی فه‌رمووم: «ئه‌وا هاته‌ دی. من ئه‌لف و یێم، سه‌ره‌تا و كۆتاییم. له‌ كانی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه‌ تینوو. 7ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئه‌وانه‌ی به‌ میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌بمه‌ خودای و ئه‌ویش ده‌بێته‌ كوڕم. 8به‌ڵام ترسنۆك و بێباوه‌ڕ و قێزه‌ونان، هه‌روه‌ها بكوژ و داوێنپیس و جادووگه‌ر و بتپه‌رستان، له‌گه‌ڵ هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مردنی دووه‌مه‌.»

     

    پایه‌به‌رزی عیسای مه‌سیح
    1له‌ سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه‌ خودا زۆر جار و به‌ ڕێگای جۆراوجۆر له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دواوه‌، 2به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌ی كۆتاییدا له‌ ڕێگه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان دوا، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردووه‌ وه‌ك میراتگری هه‌موو شتێك و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ گه‌ردوونی دروستكردووه‌. 3كوڕه‌كه‌ تیشكی شكۆی خودایه‌ و به‌ ته‌واوی وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه‌ به‌ هێزی فه‌رمایشتی خۆی، له‌دوای ئه‌وه‌ی پاكسازیی بۆ گوناه كرد له‌ ده‌سته‌ڕاستی خودای مه‌زن له‌ ئاسمان دانیشت. 4به‌م شێوه‌یه‌ كوڕه‌كه‌ له‌ فریشته‌كان پایه‌به‌رزتر بوو، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ناوێكی به‌ میرات بۆ مایه‌وه‌ زۆر له‌وان شكۆدارتر.
    5ئایا خودا چ جارێك به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌:
    [تۆ كوڕی منی،
    من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت]؟
    هه‌روه‌ها:
    [من ده‌بمه‌ باوكی ئه‌و و
    ئه‌ویش ده‌بێته‌ كوڕی من]؟
    6دیسان كاتێك خودا نۆبه‌ره‌كه‌ی ده‌هێنێته‌ جیهانه‌وه‌، ده‌فه‌رموێت:
    [با هه‌موو فریشته‌ی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.]
    7له‌باره‌ی فریشته‌ش ده‌فه‌رموێ:
    [خودا وا له‌ فریشته‌كانی ده‌كات وه‌ك با بن،
    خزمه‌تكاره‌كانیشی وه‌ك بڵێسه‌ی ئاگر.]
    8به‌ڵام له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌:
    [ئه‌ی خودایه‌، ته‌ختی تۆ بۆ هه‌تاهه‌تاییه‌،
    گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپه‌روه‌رییه‌.
    9تۆ حه‌زت له‌ ڕاستودروستییه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌ بووه‌وه‌،
    بۆیه‌ خودا، خودای خۆت له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای،
    به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.]
    10هه‌روه‌ها:
    [تۆ یه‌زدان، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بناغه‌ی زه‌ویت دانا،
    ئاسمانیش ده‌ستكردی تۆیه‌.
    11ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت،
    هه‌موو وه‌ك كراس كۆن ده‌بن.
    12وه‌ك كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه‌، وه‌ك به‌رگی كۆن ده‌گۆڕدرێن،
    به‌ڵام تۆ هه‌روه‌ك خۆتی، ساڵانی تۆ كۆتایی نایه‌ت.]
    13ئایا خودا چ جارێك به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌:
    [له‌ ده‌سته‌ڕاستم دابنیشه‌
    هه‌تا دوژمنانت ده‌كه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت]؟
    14ئایا هه‌موویان ڕۆحی خزمه‌تكارانه‌ نین كه‌ نێردراون بۆ خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن؟

     

    وه‌ك عیسای مه‌سیح بیر بكه‌نه‌وه‌:
    6ئه‌وه‌ی به‌ سروشتی خۆی خودایه‌،
    نه‌یویست یه‌كسانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێته‌وه‌،
    7به‌ڵكو خۆی كرده‌ هیچ،
    شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت،
    وه‌ك مرۆڤی لێهات،
    8كه‌ به‌ ڕوخساری مرۆڤ بینرا،
    خۆی نزم كرده‌وه‌ و
    تاكو مردن ملكه‌چ بوو، ته‌نانه‌ت مردنی سه‌ر خاچ.
    9له‌به‌ر ئه‌وه‌ خودا زۆر به‌رزی كرده‌وه‌ و
    ئه‌و ناوه‌ی دایێ كه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو ناوێكه‌وه‌یه‌،
    10تاكو به‌ ڕاگه‌یاندنی ناوی عیسا هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك چۆك دابده‌ن،
    له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش،
    11هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێك دان بنێت به‌وه‌دا كه‌ عیسای مه‌سیح خاوه‌ن شكۆیه‌،
    بۆ شكۆی خودای باوك.

     

    هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا
    1ئه‌ی خوشك و برایانم، ده‌مه‌وێ ئه‌و مزگێنییه‌تان بیربخه‌مه‌وه‌ كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه‌ی وه‌رتانگرت و هه‌تا ئێستا له‌سه‌ری چه‌سپاون. 2به‌هۆی ئه‌م مزگێنییه‌وه‌ ئێوه‌ ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستتان به‌و په‌یامه‌وه‌ گرت كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا بێ سوود باوه‌ڕتان هێناوه‌.
    3ئه‌وه‌م پێدان كه‌ یه‌كه‌مین و گرنگترینه‌ و منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌ مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان، 4ئه‌و نێژرا و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه‌ به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان، 5ئینجا بۆ په‌ترۆس و دوایی بۆ دوازده‌ قوتابییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت. 6پاش ئه‌وه‌ به‌ یه‌ك جار بۆ زیاتر له‌ پێنج سه‌د له‌ خوشك و برایان ده‌ركه‌وت، زۆرینه‌یان هه‌تا ئێستا ماون، به‌ڵام هه‌ندێكیان نوستوون، 7دوای ئه‌وه‌ بۆ یاقوب ده‌ركه‌وت، ئینجا بۆ هه‌موو نێردراوان، 8پاش هه‌مووان بۆ منیش ده‌ركه‌وت، من وه‌ك منداڵێك بووم كه‌ له‌ كاتی نائاسایی له‌دایك ببووم.
    9له‌ڕاستیدا من بچووكترین نێردراوم و شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ نێردراو ناوببردرێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كڵێسای خودام چه‌وساندووه‌ته‌وه‌. 10به‌ڵام به‌هۆی نیعمه‌تی خوداوه‌ من ئه‌وه‌م كه‌ هه‌م، هه‌روه‌ها نیعمه‌تی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موو نێردراوانی دیكه‌ ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو نیعمه‌تی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌. 11ئیتر من بم یاخود ئه‌وان، ئاوا ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئاواش باوه‌ڕتان هێنا.
    هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان
    12به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستێنرایه‌وه‌، ئیتر چۆن هه‌ندێكتان ده‌ڵێن مردووان زیندوو نابنه‌وه‌؟ 13ئه‌گه‌ر هه‌ستانه‌وه‌ له‌نێو مردووان نه‌بێت، ته‌نانه‌ت مه‌سیحیش هه‌ڵنه‌ستێنراوه‌ته‌وه‌. 14ئه‌گه‌ر مه‌سیح هه‌ڵنه‌ستێنرابێته‌وه‌، ئه‌وسا مزگێنیدانمان بێ سوود ده‌بێت، باوه‌ڕی ئێوه‌ش هیچ سوودی نابێت. 15ئێمه‌ش ده‌بینه‌ شایه‌تی درۆزن بۆ خودا، چونكه‌ ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ خودا شایه‌تیمان دا كه‌ مه‌سیحی هه‌ستاندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه‌، هه‌ڵینه‌ستاندووه‌ته‌وه‌. 16ئه‌گه‌ر مردووان هه‌ڵنه‌ستێنرێنه‌وه‌، كه‌واته‌ مه‌سیحیش هه‌ڵنه‌ستێنراوه‌ته‌وه‌. 17ئه‌گه‌ر مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ڵنه‌ستێنرابێته‌وه‌، ئه‌وسا باوه‌ڕتان پووچ ده‌بێت و ئێوه‌ هێشتا له‌ گوناهه‌كانتاندان. 18كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌‏‏ مه‌سیح هه‌بوو و نوستوون، له‌ناوچوون. 19ئه‌گه‌ر بێتو ته‌نها له‌م ژیانه‌ هیوامان به‌ مه‌سیح بێت، ئه‌وا ئێمه‌ نه‌گبه‌تترین خه‌ڵك ده‌بین له‌نێو مرۆڤ.
    20به‌ڵام له‌ ڕاستیدا مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه‌ و بووه‌ نۆبه‌ره‌ی نوستووان. 21هه‌روه‌ك مردن به‌هۆی مرۆڤێكه‌وه‌ بوو، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش به‌هۆی مرۆڤێكه‌وه‌یه‌. 22هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو به‌هۆی ئاده‌مه‌وه‌ ده‌مرن، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕیان به‌ مه‌سیح هه‌یه‌ زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌. 23به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ به‌ نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌م جار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره‌، ئینجا له‌ كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی هی مه‌سیحن، 24دوای ئه‌مه‌ كۆتایی دێت، كاتێك پاشایه‌تییه‌كه‌ ده‌داته‌ خودای باوك، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و هێزێكی له‌ناوبرد، 25چونكه‌ ده‌بێ پاشایه‌تی بكات، هه‌تا هه‌موو دوژمنانی ده‌خاته‌ ژێر پێیه‌وه‌. 26دوا دوژمن كه‌ له‌ناوده‌بردرێت، مردنه‌. 27هه‌روه‌ك نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان ده‌ڵێن: [هه‌موو شتێكت خستووه‌ته‌ ژێر پێی ئه‌و.] به‌ڵام كاتێك ده‌فه‌رموێ [هه‌موو شتێكت خستووه‌ته‌ ژێر پێی،] ڕوونه‌ كه‌ ئه‌مه‌ خودی خودا ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ خودا هه‌موو شتێكی ملكه‌چی مه‌سیح كردووه‌. 28كاتێك هه‌مووی ملكه‌چی كرد، ئه‌وسا كوڕه‌كه‌ش خۆی ملكه‌چی ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌مووی ملكه‌چی كردووه‌، تاكو خودا ببێته‌ هه‌موو شتێك له‌ هه‌موو شتێكدا.
    29ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی له‌ جیاتی مردووان له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشرێن چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر مردووان هه‌رگیز هه‌ڵناستێنرێنه‌وه‌، جا بۆچی له‌ پێناو مردووان له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشرێن؟ 30بۆچی ئێمه‌ هه‌موو كاتێك خۆمان ده‌خه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌؟ 31ئه‌ی خوشك و برایانم، ڕۆژانه‌ ده‌مرم، وه‌ك به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌م، به‌هۆی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان. 32ئه‌گه‌ر به‌ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ بێت كاتێك له‌ ئه‌فه‌سۆس به‌ره‌نگاری دڕنده‌كان بوومه‌وه‌، چ سوودێكم ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه‌:
    [با بخۆین و بخۆینه‌وه‌،
    چونكه‌ سبه‌ی ده‌مرین.]
    33هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: «په‌یوه‌ندی خراپ ڕه‌وشتی جوان تێكده‌دات.» 34هۆش بهێننه‌وه‌ به‌ر خۆتان هه‌روه‌ك پێویسته‌، گوناه مه‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ندێكتان زانیاریتان سه‌باره‌ت به‌ خودا نییه‌. ئه‌مه‌ بۆ شه‌رمه‌زاربوونتان ده‌ڵێم.
    هه‌ستانه‌وه‌مان چۆن ده‌بێت؟
    35له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك بڵێت: «مردووان چۆن هه‌ڵده‌ستێنرێنه‌وه‌؟ به‌ چ جۆره‌ له‌شێك دێن؟» 36ئه‌ی گێل! ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت زیندوو نابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌مرێت. 37ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت ئه‌و له‌شه‌ نییه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نكێكه‌، له‌وانه‌یه‌ گه‌نمه‌ یاخود هه‌ر تۆوێكی دیكه‌. 38به‌ڵام خودا ئه‌و له‌شه‌ی ده‌داتێ كه‌ خۆی ده‌یه‌وێ، هه‌ر جۆره‌ تۆوێك له‌شێكی تایبه‌تی داوه‌تێ. 39هه‌موو جه‌سته‌یه‌ك یه‌ك شێوه‌ی نییه‌، به‌ڵكو مرۆڤ جه‌سته‌یه‌كی هه‌یه‌، ئاژه‌ڵ جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌، باڵنده‌ جه‌سته‌یه‌ك و ماسی جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌. 40ته‌نی ئاسمانی هه‌یه‌ و ته‌نی زه‌ویش هه‌یه‌، به‌ڵام شكۆیه‌ ئاسمانییه‌كان شتێكه‌ و شكۆی زه‌ویش شتێكی دیكه‌. 41شكۆی خۆر شتێكه‌ و شكۆی مانگ شتێكه‌، شكۆی ئه‌ستێره‌ش شتێكی دیكه‌، ئه‌ستێره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ شكۆی جیاوازی خۆیان هه‌یه‌.
    42به‌م جۆره‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش: له‌ فه‌وتاوی ده‌چێنرێت، له‌ نه‌فه‌وتاوی هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌. 43له‌ سووكایه‌تی ده‌چێنرێت، له‌ شكۆمه‌ندی هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌. له‌ لاوازی ده‌چێنرێت، له‌ هێز هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌. 44به‌ له‌شی سروشتی ده‌چێن

    له‌ سه‌ره‌تادا، وشه‌كه‌ هه‌بوو، وشه‌كه‌ له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ خۆی خودا بوو. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌لای خودا بوو. هه‌موو شتێك به‌و به‌دیهاتووه‌، بێ ئه‌و هیچ شتێك به‌دی نه‌هاتووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌دیهاتوون. وشه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیان بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكی مرۆڤ بوو،ڕووناكییه‌كه‌ش له‌ تاریكیدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ نه‌بووه‌
    وشه‌كه‌ش بوو به‌ مرۆڤ و له‌نێوانماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ك شكۆی تاقانه‌یه‌ك له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ نیعمه‌ت و ڕاستی.

     

    ئایا ژیانی جاویدانیت هەیە؟

    وه‌ڵام:
    کتێبی پیرۆز بە روونی پێمان دەڵێت کە چۆن دەتوانین ژیانی جاویدانی و ئەزەلیمان هەبێت. سه‌ره‌تا ده‌بێت ئەو راستییە قبووڵ بکه‌ین که‌ دژی خودا گوناهمان کردووە‌: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد و له‌ شكۆی خودا كه‌وتن" (رۆما ۳: ٢٣). ئێمه‌ هه‌موومان کار‌گه‌لێکمان ئەنجام داوە‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی دڵتەنگ کردنی خودا، هەربۆیە شایانی سزادانین. لەبەرئەوەی که‌ گوناهه‌کانی ئێمه‌ هه‌مووی له‌ به‌رانبه‌ر خودایەکی جاویدانی ئەنجام دراوە، بۆیە به‌ته‌نیا سزادانێکی هه‌میشه‌یی شیاوی ئێمه‌یه‌. "چونكه‌ كرێی گوناه مردنه‌، به‌ڵام دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ عیسای مه‌سیحی خوداوەندمان‌" (رۆما ۶: ٢٣).

    بەڵام عیسای مه‌سیحی بێگوناه‌ (یەکەم پەترۆس ٢: ٢٢)، کوڕی نه‌مری خودا بووە مرۆڤ (یۆحەنا ١: ١، ١٤) و به‌ گیان به‌خت کردن، باجی گوناهەکانی ئێمه‌ی دا. "خودا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ سه‌لماندین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد" (رۆما ٥: ٨). عیسای مه‌سیح له‌ سه‌ر خاچ گیانی سپارد (یۆحەنا ١٩: ٣١- ٤٢) و ئەو سزایەی وەرگرت کە‌ شایانی ئێمه‌ بوو (دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١). مەسیح سێ رۆژ دواتر له‌ مه‌رگ هەڵسایەوە (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ١- ٤) و سه‌رکه‌وتنی خۆی بەسەر گوناه و مردندا سه‌لماند. "ستایش بۆ خودا، باوكی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح! به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو به‌ هه‌ڵستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح له‌نێو مردووان" (یەکەم پەترۆس ١: ٣).

    ده‌بێت له‌ رێگای باوەڕەوە، روانگه‌مان (ئەو کێیه‌، چی کرد و بۆچی وای کرد) له‌سه‌ر مەسیح بگۆڕین؛ تاکو رزگار ببین. (کردار ٣: ١٩). ئه‌گه‌ر ئیمانمان پێی هەبێت و باوه‌ڕ بکه‌ین که‌ مه‌رگی ئه‌و له‌ سه‌ر خاچ بۆ پێدانی باجی تاوانی گوناهه‌کانی ئێمه‌ بووه‌، ئەوا ده‌به‌خشرێین و بەڵێنی ژیانێکی جاویدانی له‌ به‌هه‌شتدا وەردەگرین. "چونكه‌ خودا به‌م جۆره‌ جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت" (یۆحەنا ٣: ١٦). "ئه‌گه‌ر به‌ ده‌مت دانت پیانا کە عیسا پەروەدگارە و به‌ دڵ باوه‌ڕت كرد كه‌ خودا له‌ناو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه‌، ڕزگار ده‌بیت" (رۆما ١٠: ٩). تەنها باوەڕ به‌ کاری بێخەوشی مەسیح له‌ سه‌ر خاچ، تاکە رێگای راسته‌قینەیە‌ بۆ گەیشتن بە ژیانی ئەزەلی! "چونكه‌ به‌ نیعمه‌ت ڕزگارتان بوو به‌هۆی باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاری خودایه‌، به‌ كردار نییه‌، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات" (ئەفەسوس ٢: ٨- ٩).

    خوێنەری ئازیز، ئه‌گه‌ر ده‌تە‌وێت عیسای مەسیح وەکو رزگارکا‌ری خۆت قبووڵ بکەیت، دەتوانی سوود لەم نموونە نوێژە وەربگریت. له‌ بیرت بێت کە وتنی ئه‌م نوێژە یان هه‌ر نوێژێکی دیکە نابێتە هۆی رزگاریت. ته‌نیا باوەڕ به‌ مەسیح دەتوانێت لە گوناه رزگارت بکات. ئه‌م نوێژە تەنیا رێگایه‌که‌ لە ده‌ربڕینی باوەڕتان به‌ خودا و سوپاس کردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت‌. "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی خوداوەند بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت، کە ژیانی جاویدانییە! ئامین!"

     

    ئایا بەخشراویت؟ چۆن لێبووردەیی خودا بەدەستبێنم؟

    وه‌ڵام:
    لە سیپارەی (کردار ١٣: ٣٨) نووسراوە: "برایان، با له‌لاتان زانراو بێت، به‌هۆی عیساوه‌ به‌خشینی گوناه به‌ ئێوه‌ ڕاگه‌یه‌نرا."

    بەخشین چییه‌ و بۆچی پێویستم پێیه‌تی؟
    وشه‌ی "بەخشین" واتە له‌ نێوبردنی پێشینه‌ی خراپ، لێبووردن و به‌خشینی قه‌رز‌. کاتێک خراپەیەک بەرامبەر که‌سێک ده‌که‌ین، بۆ چاک کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییەکەمان له‌گه‌ڵی، دەرۆین و داوای لێبووردنی لێده‌که‌ین. بەخشین هەرگیز پێشکەش ناکرێت لەبەرئەوەی کە کەسێک شایانی بەخشینە، هیچ که‌سێک شایانی بەخشین نییه‌. بەخشین نیشانەی عه‌شق و بەزەیی و نیعمەتە. بەخشین، بڕیاری وەلانانی هەموو جۆرە رقێکە لە دڵتدا بۆ کەسی بەرامبەر؛ هەرچەندە ئەو کەسەش کارێکی خراپی بەرامبەرت ئەنجام دابێت.

    کتێبی پیرۆز پێمان دە‌ڵێت که‌ ئێمه‌ هه‌موومان پێویستمان به‌ بەخشینی خودایە‌. ئێمه‌ هه‌موومان گوناهبارین. (ژیرمەندی ٧: ٢٠‌) ده‌ڵێت: " بێگومان هیچ مرۆڤێكی ڕاستودروست له‌سه‌ر زه‌ویدا نییه‌، كه‌ چاكه‌ ده‌كات و هه‌رگیز گوناه ناكات." هه‌روه‌ها (یەکەم یۆحەنا ١: ٨) ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر بڵێین گوناهمان نییه‌، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕاستی له‌ ئێمه‌دا نییه‌." گوناه بە هەموو رووخسار و جۆر و شێوەیەکی نیشانه‌ی وەستانە دژی خودا (زه‌بوورەکان ٥١: ٤). دەرەنجام، هەموومان بە پەرۆشەوە پێویستمان بە لێبووردنی خودایه‌. ئه‌گه‌ر گوناهه‌کانمان نه‌به‌خشرێن، ئەوا تا ئەزەلییەت بەهۆی دەرەنجامیانەوە لە رەنج و ئازاردا دەژین (مه‌تا ٢٥: ٤٦، یۆحەنا ٣: ٣٦).‌

    چۆن دەتوانم بەخشین وەربگرم؟
    بەخۆشییەوە، خودا دلۆڤان و خاوه‌ن به‌زه‌ییه و بە پەرۆشە بۆ بەخشینی گوناهەکانمان‌! (دووەم پەترۆس ٣: ٩) پێمان ده‌ڵێت: "یه‌زدان له‌گه‌ڵمان پشوو درێژه‌، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو دەیەوێت هه‌موو بۆ تۆبه‌كردن بێن." خودا حەزدەکات بمانبەخشێت،‌ هه‌ر بۆیە بەخشینی بۆ دەستەبەر کردین."

    ‌تاکە سزای دادوەرانە بۆ گوناهه‌کانی ئێمه بریتییە لە‌ مه‌رگ‌. (رۆما ٦: ٢٣) دە‌ڵێت: "کرێی گوناه مردنە ....."، بە بۆنەی گوناهەکانمانەوە بە مردنی ئەزەلی سزادراوین. خودا بە پلانێکی بێخەوش، بەرگی مرۆڤی پۆشی و لە جەستەی عیسای مەسیحدا هاتە نێوانمان (یۆحەنا ١: ١، ١٤). عیسا له‌ سه‌ر خاچ گیانی سپارد و سزای گوناهەکانی ئێمەی بە ئەستۆ گرت، ئەو سزایەش مه‌رگ بوو. (دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١)‌ دەڵێت: " ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ ڕاستودروستی خودا." عیسا له‌ سه‌ر خاچ گیانی سپارد و سزای گوناهەکانی ئێمەی بە ئەستۆ گرت، هەرچەندە ئێمە شایانی ئەو سزایە بووین! له‌ جێگە و پێگەی خودادا، مه‌رگی عیسا بەخشینی بۆ هه‌موو جیهان دەستەبەر کرد. لە (یەکەم یۆحەنا ٢: ٢) دا نووسراوە: " ئه‌و که‌فاره‌تی گوناهه‌كانمانه‌، نه‌ك ته‌نها هی ئێمه‌، به‌ڵكو گوناهه‌كانی هه‌موو جیهان." مەسیح لە مردن هەستایەوە،‌ سه‌رکه‌وتنی له‌ به‌رانبه‌ر گوناە و مه‌رگدا راگه‌یاند (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ١- ٢٨). ستایشی خودا دەکەین کە بەهۆی مردن و زیندوو بوونەوەی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ (رۆما ٦: ٢٣) زۆر راستە و حەقیقەتی هەیە: .... دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ عیسای مه‌سیحی خوداوەندمان."

    ئایا ده‌تەوێت گوناهه‌کانت ببه‌خشرێت؟ ئایا حەز دەکەیت لەو تاوانە سەرکوتکەرە کە دەرچوونت لێی نییە رزگارت بێت؟ گوناهەکانت دەبەخشرێت ئه‌گه‌ر بە باوەڕەوە عیسای مه‌سیح وه‌کو رزگاریدەری خۆت قبووڵ بکەیت. (ئەفەسۆس ١: ٧) ده‌ڵێت: " له‌ ئه‌ودا به‌ خوێنی ئه‌و كڕاینه‌وه‌، به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نیعمه‌ته‌كه‌ی." عیسا قەرزەکەی ئێمه‌ی دا تاکو ببه‌خشرێین. ته‌نیا کارێ که‌ ده‌بێ بیکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ داوا له‌ خودا بکەیت تاکو بەهۆی‌ عیساوه بتبه‌خشێت، هەروەها باوه‌ڕت بەوە هه‌بێت که‌ عیسا لەبێناوی بەخشینی گوناهەکانی تۆ گیانی سپارد، ئه‌و کاته‌ خودا دەتبوورێت! (یۆحەنا ٣: ١٦- ١٧) ئەم پەیامە سەرسوڕهێنەرەی نووسیوە‌: " چونكه‌ خودا به‌م جۆره‌ جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت. چونكه‌ خودا كوڕه‌كه‌ی نه‌نارده‌ جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو ناردی تاكو جیهان به‌وه‌وه‌ ڕزگاری ببێت."

    ئایا بەدەستهێنانی بەخشین ئەوەندە ئاسانە؟
    بەڵی، به‌م ئاسانییه‌یه‌! تۆ خۆت ناتوانیت لێبووردەیی خودا بەدەستبێنیت. تۆ خۆت ناتوانیت باجی تاوانەکانت بدیت بە خودا. بەڵکو ‌ته‌نیا بە باوەڕ ده‌توانیت وه‌ریبگریت بەهۆی نیعمەت و بەزەیی خوداوه‌. ئه‌گه‌ر ده‌تە‌وێت عیسای مه‌سیح وه‌کو رزگاریدەری خۆت قبووڵ بکەیت و خودا لە گوناهەکانت خۆش بێت، ئەوا دەتوانیت بەم شێوەیە نوێژ بکەیت. له‌ بیرت بێت کە وتنی ئه‌م نوێژە یان هه‌ر نوێژێکی دیکە نابێتە هۆی رزگاریت. ته‌نیا باوەڕ به‌ مەسیح دەتوانێت لە گوناه رزگارت بکات. ئه‌م نوێژە تەنیا رێگایه‌که‌ لە ده‌ربڕینی باوەڕتان به‌ خودا و سوپاس کردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت‌. "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی خوداوەند بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت، کە ژیانی جاویدانییە! ئامین!"

    رێگای رزگاری یان پلانی رزگاری چییە؟

    وه‌ڵام:
    ئایا برسیته‌؟ مه‌به‌ستم برسیه‌تی جه‌سته‌یی نییه‌، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە ئایا برسی شتێکی زیاتری لەوەی کە ئێستا هەیە؟ ئایا شتێک له‌ قوڵایی ناختەوە هه‌یه‌ که‌ وادیارە هیچ کاتێ قانع نابێت؟ ئەگەر وەڵامەکە بەڵێیە، ئەوا عیسا رێگاکەیە! عیسای مەسیح دەفەرموێت: "منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته‌ لام هه‌رگیز برسی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت." (یۆحەنا ٦: ٣٥).

    ئایا سه‌رت لێشێواوە؟ ئایا وادیارە که‌ هەرگیز رێگا یان ئامانجی ژیانت نادۆزیتەوە‌؟ ئایا وا دەردەکەوێت کە که‌سێک چراکانی کوژاندووه‌‌ته‌وه و ناتوانیت کلیلەکانی بدۆزیتەوە‌؟ ئه‌گه‌ر وەڵامەکە بەڵێیه‌، ئەوا عیسا رێگای رزگاریتە! عیسا دەفەرموێت: "منم ڕووناكی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت هه‌رگیز به‌ تاریكیدا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێت." (یۆحەنا ٨: ١٢).

    ئایا هەرگیز هه‌ستت به‌وه‌ کردووه‌ که‌ دەرگای ژیانت له‌ سه‌ر داخراوه‌؟ ئایا پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر بۆ کردنه‌وه‌ی درگاکانی دیکه‌ی ژیانت، لەوە تێگه‌یشتووییت که‌ ئه‌وه‌ی له‌ پشت ئه‌م درگایانه‌وه‌یه‌، پووچ و بێ واتان‌؟ ئایا به‌ دوای دەروازەیەکدا ده‌گه‌رێیت که‌ به‌ره‌و ژیانێکی پڕ و جێی ره‌زامه‌ندی بکرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وەڵامەکە بەڵێیە، ئەوا عیسا رێگای رزگارییە! عیسا دەفەرموێت: "منم ده‌رگاكه‌. ئه‌وه‌ی له‌ منه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت، دێته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه‌." (یۆحەنا ١٠: ٩).

    ئایا ئەو کەسانەی لە دەوروبەرتن، به‌ردەوام بێ هیوات دەکەن‌؟ ئایا پێوه‌ندییه‌کانت رووکەش و بێبنەما بوون‌؟ ئایا وادیارە کە هەموو کەسێک دەیەوێت سوودی خراپت لێوەربگرێت؟ ئه‌گه‌ر وەڵامەکە بەڵێیە، ئەوا عیسا رێگای رزگارییە! عیسا دەفەرموێت: " منم شوانه‌ دڵسۆزه‌كه،‌ شوانی دڵسۆز ژیانی خۆی بۆ مه‌ڕه‌كانی داده‌نێ. منم شوانه‌ دڵسۆزه‌كه‌. مەڕەکانی خۆم ده‌ناسم و مەڕەکانیشم من ده‌ناسن." (یۆحەنا ١٠: ١١، ١٤).

    ئایا ده‌ته‌وێت بزانیت که‌ پاش ئه‌م ژیانه‌ چی رووده‌دات؟ ئایا ماندوو بوویت لەوەی بۆ ئەو شتانە بژیت کە لەناودەچن و کاتین؟ ئایا هەرگیز کەوتویتە گومانەوە و پێت وابووبێت کە ژیان بێواتایە؟ ئایا ده‌ته‌وێت پاش مه‌رگیش بژیت؟ ئه‌گه‌ر وەڵامەکە بەڵێیە، ئەوا عیسا رێگای رزگارییە! عیسا دەفەرموێت: "منم هه‌ڵستانه‌وه‌ و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك كه‌ زیندووه‌ و باوه‌ڕم پێ بهێنێت، هه‌رگیز نامرێت." (یۆحەنا ١١: ٢٥- ٢٦).

    رێگای راست چییه‌؟ راستی چییه‌؟ ژیان چییه‌؟ عیسا دەفەرموێت: "منم رێگا و راستی و ژیان، کەس ناڕوات بۆ لای باوکەکە بە هۆی منەوە نەبێت". (یۆحەنا ١٤: ٦).

    ئەو برسیه‌تییەی کە هەستی پێدەکەیت، رۆحییه‌، کە ته‌نها و تەنها مەسیح دەتوانێت برسییەتیەکەت نەهێڵێت. عیسا ته‌نیا که‌سێکه‌ که‌ ده‌توانێت تاریکایی له‌نێو ببات. عیسا، درگایه‌که‌ به‌ره‌و ژیانێکی پڕ و رازی. عیسا ئه‌و هاوڕێ و شوانه‌یه‌‌ که‌ به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕایت. عیسا ژیانه‌، له‌م جیهانه‌ و له‌ جیهانه‌کەی دیکە‌شدا (قیامەت). عیسا رێگای رزگارییە!

    هۆی هەستکردن بە برسییه‌تی، هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ست ده‌کەیت له‌ تاریکیدا ون بووییت و هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانیت واتای ژیان بدۆزیته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ خودا دابڕێنراویت. کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە ئێمه‌ هه‌موومان گوناهمان کرد هەربۆیە له‌ خوا دابڕاین (ژیرمەندی ٧: ٢٠، رۆما ٣: ٢٣). هە‌ست کردن به‌ پووچی له‌ ‌دڵتدا، هۆکارەکەی بریتییە لە نەبوونی خودا لە ژیانتدا. ئێمە بەدیهێنراوین تاوەکو لەگەڵ خودا پەیوەندیمان هەبێت. بەهۆی گوناهەوە ئێمە لەو پەیوەندییە دابڕاوین. تەنانەت لەوەش خراپتر ئەوەیە کە گوناهەکانمان وای کردووە کە له‌م ژیانه‌دا و لە ژیانەکەی دیکەشدا، تاهەتایە لە خودا داببڕێین و دووربکەوینەوە (رۆما ٦: ٢٣، یۆحەنا ٣: ٣٦).

    ئه‌م کێشه‌یه‌ چۆن چاره‌سه‌ر دەکرێت؟ عیسا ته‌نها رێگە چاره‌یە! عیسا گوناهه‌کانی ئێمه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ (دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١). عیسا لە جیاتی ئێمه‌ گیانی سپارد (رۆما ٥: ٨)، عیسا ئەو سزایەی گرتە ئەستۆ، کە ئێمە شایانی بووین. دوای سێ رۆژ، عیسا له‌ مردن هەستایەوە و سه‌رکه‌وتنی خۆی بەسەر گوناه و مه‌رگدا سه‌لماند (رۆما ٦: ٤- ٥). بۆچی ئەو کارەی کرد؟ عیسا خۆی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارە دەداتەوە و دەفەرموێت: " كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ گه‌وره‌تری نییه‌ كه‌ یه‌كێك ژیانی خۆی بۆ دۆسته‌كانی دابنێت (یۆحەنا ١٥: ١٣). عیسای مەسیح گیانی سپارد تاکو ئێمه‌ بژین. ئه‌گه‌ر باوەڕ به‌ عیسا بێنین و باوەڕ بەوە بکەین کە لە پێناوی باجی گوناهەکانی ئێمە گیانی سپارد، ئەوا گوناهه‌کانمان ده‌به‌خشرێن و نامێنن. پاشان چیدیکە برسیه‌تی رۆحی و ده‌روونیمان‌ نامێنێت. چراکان هه‌ڵدەبن. ‌ژیانێکی پڕ و جێی ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هاوڕێ راستەقینە و هەرەباشەکان و شوانمان ده‌دۆزینه‌وه‌. هەروەها ئەو کاتە دەزانین کە پاش مه‌رگ، تاهەتایە لەگەڵ مەسیح دەژین!

    چونكه‌ خودا به‌م جۆره‌ جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت (یۆحەنا ٣: ١٦).

    قبووڵکردنی عیسای مەسیح وه‌کو رزگارکا‌ری تاکه‌که‌سی، واتای چییە؟

    وه‌ڵام:
    ئایا عیسات وه‌کو رزگارکاری تاکه‌که‌سی (شەخسی) قبووڵ کردووه‌؟ بۆ ئەوەی به‌ باشی له‌م پرسیاره‌ تێبگه‌یت، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌ دەستەواژەکانی "عیسای مه‌سیح، تاکه‌که‌سی و رزگارکا‌ر" تێبگەیت.

    عیسای مەسیح کێیه‌؟ زۆربه‌ی خه‌ڵک عیسای مەسیح به‌ پیاوێکی چاک، مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ یان بە پێغه‌مبه‌ری خودای ده‌زانن. راستە عیسا هه‌موو ئه‌مانەیە‌ به‌ڵام بە تەواوی که‌سایه‌تی راستەقینەی ئەو نیشان نادەن. کتێبی پیرۆز پێمان ده‌ڵێت که‌ عیسا خودایە لە جەستەدا‌، عیسا خودایە لە شێوەی مرۆڤدا‌ (بڕوانە ١: ١، ١٤). خودا پێی نایه‌ سه‌ر زه‌وی تاکو فێرمان بکات، شیفامان بدات، راستمان بکاته‌وه‌، بمانبەخشێت و لە هەمووی گرنگتر لە پێناوی ئێمە بمرێت! عیسای مەسیح خودایه‌، خولقێنه‌رە و یەزدانی باڵادەستە. ئایا ئه‌م عیسایەتان قبووڵ کردووە؟

    رزگارکا‌ر چییه‌ و بۆچی پێویستمان به‌ رزگارکارێک هه‌یه‌؟ کتێبی پیرۆز پێمان ده‌ڵێت که‌ ئێمه‌ هه‌موومان گوناهبارین و کرده‌وه‌ی خراپمان ئەنجامداوە (رۆما ٣: ١٠- ١٨). لە ده‌ره‌نجامی گوناهه‌کانمان، هەموومان شایانی تووڕەیی و حوکمدانی خوداین. ته‌نیا سزایەکی دادپەروەرانە لە بەرامبەر گوناهکردن دژی خودایه‌کی جاویدان و نه‌مردا بریتییە لە سزایه‌کی بێ کۆتایی و جاویدانی‌‌ (رۆما ٦: ٢٣، ئاشکراکردن ٢٠: ١١- ١٥). لەبەر ئەمە پێویستمان به‌ رزگارکا‌ره‌!

    عیسای مەسیح پێی نایه‌ سه‌ر زه‌وی و له‌ جێگه‌ی ئێمه‌ گیانی سپارد. مه‌رگی عیسا باجێکی ئەزەلی و بێکۆتایی بوو بۆ گوناهه‌کانی ئێمه‌ (دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١). مەسیح لە پێناوی گوناهەکانی ئێمەدا مرد (رۆما ٥: ٨). ئەو لە جێگەی ئێمە باجەکەی دا. زیندوبوونەوە‌ی عیسا پاش مه‌رگ، سه‌لماندی که‌ مه‌رگی ئه‌و بۆ دانه‌وه‌ی سزای گوناهه‌کانی ئێمه‌ کافیە. هه‌ر بۆیە‌، عیسا ته‌نیا و تاکە رزگارکا‌رە‌! (یۆحەنا ١٤: ٦، کردار ٤: ١٢) ئایا عیسات وه‌کو رزگارکا‌ری خۆت قبووڵە!

    ئایا عیسا رزگارکا‌ری "تاکه‌که‌سی (شەخسیی)" تۆیه‌؟ زۆربه‌ی کەس مەسیحی بوون به‌ چوون بۆ کەنیسە و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی ئایینی و/یان ئەنجامنەدانی هەندێک گوناهی دیاریکراو ده‌زانن. ئەوە مەسیحی بوون نییە، بەڵکو مەسیحی بوونی راستەقینە واتە هەبوونی پێوه‌ندییه‌کی تاکه‌که‌سی‌ له‌گه‌ڵ عیسای مەسیح‌. قبووڵکردنی مەسیح وەکو رزگارکاری شەخسی واتە باوەڕ و متمانەی شەخسیت بە مەسیح هەبێت‌. هیچ که‌سێک به‌ باوەڕی کەسانی دیکە رزگاری نابێت. هیچ که‌سێک به‌ ئەنجامدانی هەندێ کاری دیاریکراو گوناهەکانی نابه‌خشرێت. تاکە رێگای رزگاربوون بریتییە لە قبووڵکردنی عیسا وه‌کو رزگارکاری شەخسیت، باوەڕ کردن بەوەی کە مەسیح لە پێناوی باجی گوناهەکانت گیانی سپارد، هەروەها دەبێت باوەڕ بەوە بکەیت کە زیندوبوونەوەی مەسیح لەنێو مردووان ژیانی جاویدانی بۆ دەستەبەر کردیت (یۆحەنا ٣: ١٦). ئایا عیسای مەسیح رزگارکاری شەخسیی تۆیە؟

    ئه‌گه‌ر ده‌تە‌وێت عیسای مەسیح وەکو ر‌زگارکا‌ری تاکەکەسی (شەخسیی) خۆت قبووڵ بکەیت، ئەوا ئەم نوێژە بۆ خودا بکە‌. له‌ بیرت بێت کە وتنی ئه‌م نوێژە یان هه‌ر نوێژێکی دیکە نابێتە هۆی رزگاریت. بەڵکو ته‌نیا باوەڕ به‌ مەسیح دەتوانێت لە گوناهەکانت رزگارت بکات. ئه‌م نوێژە تەنیا رێگایه‌که‌ لە ده‌ربڕینی باوەڕتان به‌ خودا و سوپاس کردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت‌. "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی خوداوەند بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت، کە ژیانی جاویدانییە! ئامین!"

    عیسای مەسیح کێیه‌؟

    وه‌ڵام:
    به‌ پێچه‌وانه‌ی پرسیاری "ئایا خودا هه‌یه‌؟"، زۆربەی خەڵک گومانیان لە بوونی عیسای مەسیح نییە. بە گشتی خەڵک ئەوەیان قبووڵە کە مەسیح دوو هەزار ساڵ لەمەوپێش لە ئیسراییلدا پێی نایە سەر زەوی. بەڵام بابه‌تی جێی باس، ئەو کاتە سەرهەڵدەدات کە باسی شوناسی ته‌واوی عیسا دەکرێت. تاڕادەیەک هه‌موو ئایینه‌ گه‌وره‌کان، دەڵێن کە عیسا پێغه‌مبه‌ر، یان مامۆستایه‌کی چاک یان پیاوێکی ئاسمانی بووه‌. بەڵام ئێمە دەزانین کە کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە عیسا بەدڵنیاییەوە لە پێغەمبەر و مامۆستای چاک و پیاوی ئاسمانی زیاترە.

    سی ئێس لویس، نووسەری بەرجەستەی مەسیحی، لە کتێبێکیدا بە ناوی "مەسیحییەتی سرف" به‌مجۆره‌ ده‌نووسێت: "من له‌م په‌ڕتووکەمدا هەوڵدەدەم رێگری بکەم لە وتنی ئەو شتە بێمانایانەی کە زۆربەی خەڵکی دەربارەی مەسیح دەیکەن. 'من ئاماده‌م عیسا وه‌کو مامۆستایەکی گه‌وره‌ی ئه‌خلاق قبووڵ بکه‌م، به‌ڵام بانگەشەی خودا بوونی ئه‌وم پێ قبووڵ ناکرێت.' ئه‌مه‌ یەکێکە لەو شتانەی کە نابێت بیڵێین. ئەگەر عیسای مەسیح سرف پیاو بووە، لە هەمان کاتدا ئەو جۆرە فێرکردن و ئیدعایەی کردووە؛ ئەوا نەدەکرا تەنانەت بە مامۆستایەکی گەورەی ئەخلاق بانگ بکرێت. بە پێی ئەم روانگەیە، کەواتە عیسا یان شێتە یان شەیتانی بەجەستەبووە. تۆ دەبێت بڕیاری خۆت بدەیت، ئەم پیاوە کوڕی خودا بووە و هەیە یان پیاوێکی شێت و خراپتر لە شێت بووە. دەتوانی پێی بڵێیت نەزان، تفی لێبکەیت و پێی بڵێیت شەیتان و بیکوژیت؛ یاخود دەتوانی خۆت بدەیت بە سەر پێیدا و پێی بڵێیت پەروەدگار، یەزدان. به‌ڵام ئیتر تکایە با ئەم بانگەشە گێلانەیە کە مەسیح تەنها مرۆڤێکە و هیچی دیکە، بخەینە ئەو لاوە، ناتوانین ئەو بانگەشەیە بکەین، کتێبی پیرۆز کەسایەتی عیسای مەسیحی تەواو روونکردوەتەوە کە ئەو خودای راستەقینەیە."

    ئەی باشە عیسا چۆن لەسەر شوناسی خۆی دواوە؟ کتێبی پیرۆز دەڵێت ئەو کێیە؟ با پێکەوە بڕوانینیە وتەکانی مەسیح لە (یۆحەنا ١٠: ٣٠)، "من و باوک یه‌کین". له‌ روانینی یه‌که‌مدا، وادەرناکەوێت کە بانگەشەی خودا بوونی کردبێت. بەڵام با سه‌رنجی دژەکرداری جووله‌که‌کان بده‌ین دوای بیستنی ئەم قسەیەی عیسا‌. "جوله‌كه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: له‌به‌ر كردارێكی چاك به‌ردبارانت ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌هۆی كفره‌وه‌، چونكه‌ تۆ مرۆڤێكی و خۆت ده‌كه‌یت به‌ خودا." (یۆحەنا ١٠: ٣٣) جووله‌که‌کان لەوە تێگەیشتن کە مەسیح بانگەشەی خودابوونی دەکات. له‌ ئایاته‌کانی دواتردا، عیسا هەرگیز جوولەکەکان راست ناکاتەوە بە وتنی "من بانگەشەی خودابوونم نه‌کرد". ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە عیسا بەڕاستی وتی کە خودایە کاتێک کە فەرمووی: "من و باوک یەکین (یۆحەنا ١٠: ٣٠). لە (یۆحەنا ٨: ٥٨) نموونەیەکی دیکە دەبینین، "عیسا پێی فه‌رموون: (ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌دایك ببێت، من هه‌م)." ئه‌م جاره‌ش جووله‌که‌کان له‌ وه‌ڵامدا هەوڵیاندا عیسا به‌رد‌باران بکەن (یۆحەنا ٨: ٥٩). بەکارهێنانی شوناسی "من هەم" لەلایەن مەسیحەوە، یەکێکە لە ناوەکانی خودا لە پەیمانی کۆن (دەرچوون ٣: ١٤). تاکە هاندەرێک کە وای کرد جوولەکەکان هەوڵی بەردبارانکردنی عیسا بدەن ئەوە بوو کە بانگەشەی خودابوونی کرد.

    (یۆحەنا ١: ١) ده‌ڵێت: "وشەکە خودا بوو." (یۆحەنا ١: ١٤) دەڵێت: "وشەکەش بووە جەستە." ئه‌مه‌ به‌ روونی پیشانمان ده‌دات که‌ عیسا خودایه‌ له‌ جه‌سته‌دا (خودایە لە شێوەی مرۆڤدا). تۆماسی قوتابی مەسیح، بە عیسای وت: "پەروەردگار و خودای من" (یۆحەنا ٢٠: ٢٨). عیسا تۆماسی راست نەکردەوە. قوتابییەکی دیکەی بە ناوی پۆڵۆس بەم شێوەیە باسی مەسیح دەکات: "...خودای گه‌وره‌ و ڕزگاركه‌رمان، عیسای مه‌سیح." (تیتۆس ٢: ١٣) پەترۆسی قوتابیش هەمان شت دەڵێت: "... خودا و ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح." (دووەم پەترۆس ١: ١) هەروەها خودای باوکیش شایەتی بۆ شوناسی تەواوی عیسای مەسیح دەدات، "بەڵام لە بارەی کوڕەکە: ئەی خودایە تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، گۆچانی شانشینیت گۆچانی هەتاهەتاییە." (عیبرانییەکان ١: ٨) هەروەها پەیمانی کۆن شایەتی بۆ خودابوونی مەسیح دەدات، "چونکە کوڕێکمان دەبێت و کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکوێتە سەرشانی. ناوی لێدەنرێت سەرسوڕهێنەر و راوێژکار، خودای بەتوانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی." (ئیشایا ٩: ٦)

    کەواتە، هەروەک چۆن سی ئێس لویس باسی کرد، ئێمە ناتوانین باوەڕ بە عیسای مەسیح بکەین وەکو مامۆستایەکەی باش. مەسیح بە روونی و به‌ بێ نکۆڵیکردن بانگەشەی خودابوونی کرد. ئه‌گه‌ر عیسا خودا نه‌بێت، که‌واته‌ درۆزنە؛ و روونە کە کەسێکی درۆزن ناتوانێت مامۆستا، پێغەمبەر یان مرۆڤێکی ئاسمانی بێت. بە مەبەستی رەتکردنەوەی خودابوونی مەسیح زۆرێک لە "زانایان"ی هاوچەرخ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زۆربەی نووسراوەکانی کتێبی پیرۆز هی "عیسای راستەقینەی مێژوویی" نین، بەڵکو بە ناو ئەوەوە وتراون. ئێمە کێین کە ئەو مافەمان بە خۆمان داوە نوسراوەکانی کتێبی پیرۆز بخەینە ژێر پرسیارەوە؟! ئایا دەتوانین هەندێک لە وشەی خودا قبووڵ بکەین و هەندێکی دیکەشی رەتبکەینەوە؟! هەرگیز شتی وا نابێت، حاشا!! چۆن دەکرێت زانایەک دوای دوو هەزار ساڵ لە هاتنی مەسیح بێت و بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەو وشەکانی مەسیح باشتر و قووڵتر لەو کەسانە دەناسێت کە لەگەڵ خودی مەسیح ژیاون و خزمەتیان کردووە و لێیەوە فێر بوون؟! (یۆحەنا ١٤: ٢٦).

    بۆچی پرسیار کردن لەسەر شوناسی راستەقینەی مەسیح زۆر گرنگە؟ بۆچی خودابوون یان خودانه‌بوونی عیسا گرنگه‌؟ گرنگترین هۆی خودابوونی عیسا ئەوەیە که‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خودا نه‌بوایه‌، ئاوا مه‌رگی بۆ دانه‌وه‌ی باجی سزای گوناهه‌کانی خه‌ڵکی جیهان به‌س (کافی) نەدەبوو (یەکەم یۆحەنا ٢: ٢). ‌ته‌نیا خودا ده‌توانێت باجی سزایه‌کی جاویدانی بدات (رۆما ٥: ٨، دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١). عیسا دەبێت خودا بێت تاکو بتوانێت باجەکەی ئێمە بدات، بەڵام دەبێت مرۆڤ بێت تاکو بتوانێت گیانی ببەخشێت و بمرێت. رزگاری تەنیا و تەنیا لەڕێگەی باوەڕهێنان بە مەسیح دەستەبەر دەکرێت، خودابوونی مەسیح وایکردووە کە ئەو تاکە رێگای رزگاری بێت. خودابوونی مەسیح وای کردووە کە بانگەشەی ئەمە بکات، "منم رێگا و راستی و ژیان، کەس ناڕوات بۆ لای باوکەکە بە هۆی منەوە نەبێت." (یۆحەنا ٦: ١٤)

    ئایا عیسا خودایه‌؟ ئایا عیسا هەرگیز ئیدعای خودایەتی کردووە؟

    وه‌ڵام:
    عیسای مەسیح لە هیچ شوێنێکی کتێبی پیرۆز نەیفەرمووە "من خودام." بەڵام ئەمە به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ئیدعای خودابوونی نەکردبێت. بۆ نموونه‌، ئەگەر سەیری وته‌کانی عیسا له‌ (یۆحەنا ١٠: ٣٠) بکەین، "من و باوک یه‌کین." له‌ روانینی یه‌که‌مدا، وادەرناکەوێت کە بانگەشەی خودا بوونی کردبێت. بەڵام با سه‌رنجی دژەکرداری جووله‌که‌کان بده‌ین دوای بیستنی ئەم قسەیەی عیسا‌. "جوله‌كه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: له‌به‌ر كردارێكی چاك به‌ردبارانت ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌هۆی كفره‌وه‌، چونكه‌ تۆ مرۆڤێكی و خۆت ده‌كه‌یت به‌ خودا." (یۆحەنا ١٠: ٣٣) جووله‌که‌کان لەوە تێگەیشتن کە مەسیح بانگەشەی خودابوونی دەکات. له‌ ئایاته‌کانی دواتردا، عیسا هەرگیز جوولەکەکان راست ناکاتەوە بە وتنی "من ئیدعای خودابوونم نه‌کردووە". ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە عیسا بەڕاستی وتی کە خودایە کاتێک کە فەرمووی: "من و باوک یەکین" (یۆحەنا ١٠: ٣٠). لە (یۆحەنا ٨: ٥٨) نموونەیەکی دیکە دەبینین، "عیسا پێی فه‌رموون: (ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌دایك ببێت، من هه‌م)." کاتێک جووله‌کەکان ئه‌مه‌یان بیست، وه‌کو دژکرده‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م رسته‌یه‌دا، به‌ردیان له‌ ده‌ست گرت تاکو به‌ پێی یاساکانی مووسا به‌ تاوانی کفر بیکوژن." (لێڤییەکان ٢٤: ١٦)

    (یۆحەنا ١: ١) ده‌ڵێت: "وشەکە خودا بوو." (یۆحەنا ١: ١٤) دەڵێت: "وشەکەش بووە جەستە." ئه‌مه‌ به‌ روونی پیشانمان ده‌دات که‌ عیسا خودایه‌ له‌ جه‌سته‌دا (خودایە لە شێوەی مرۆڤدا). لە (کردار ٢٠: ٢٨) هاتووە: "شوانایەتی کڵێیسای خودا بکەن ئەوەی بە خوێنی خۆی کڕیویەتی." کێ کەنیسەی خودای به‌ خوێنی خۆی کڕیوە؟ عیسای مه‌سیح. هەروەها هەمان ئایەت رایدەگەیەنێت کە خودا که‌نیسەکه‌ی به‌ خوێنی خۆی کڕیوە‌. که‌واته‌ عیسا هەمان خودایه‌!

    تۆماس کە یەکێک بووە لە قوتابی مەسیح، بە عیسای وت: "پەروەردگار و خودای من" (یۆحەنا ٢٠: ٢٨). عیسا، قسەکەی تۆماسی رەتنەکردەوە. (تیتۆس ٢: ١٣) هانمان ده‌دات کە چاوه‌ڕوانی هاتنەوەی خودا و رزگارکا‌رمان عیسای مه‌سیح بین (هەروەها بڕوانە دووەم پەترۆس ١: ١). هەروەها خودای باوکیش دەربارەی عیسای مەسیح دەفەرموێت: "بەڵام لە بارەی کوڕەکە: ئەی خودایە تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، گۆچانی شانشینیت گۆچانی هەتاهەتاییە." باوک، عیسا به‌ "ئه‌ی خودایە" ناودێنێت، ئەمە دەرخەتی ئەو راستییەیە کە عیسا خودایه‌‌.

    لە سیپارەی ئاشکراکردندا دەیخوێنینەوە کە فریشتەیەک بە یۆحەنا دەڵێت کە تەنیا خودا بپەرستێت. (ئاشکراکردن ١٠: ١٩). لە زۆر شوێنی کتێبی پیرۆزدا دەبینین کە مەسیح پەرستراوە. (مه‌تا ٢: ١١، ١٤: ٣٣، ٢٨: ٨، ١٧، لوقا ٢٤: ٥٢، یۆحەنا ٩: ٣٨). عیسا هەرگیز سەرزنشتی ئەوانەی نەکرد کە دەیانپەرست. ئه‌گه‌ر عیسای مەسیح خودا نه‌بوایه‌، ئەوا رێگەی نەدەدا بیپەرستن. بێگومان ئەو کاتە هەروەک چۆن فریشتەکە بە یۆحەنای وت کە تەنیا خودا بپەرستێت، ئەوا ئەمیش بە هەمان شێوە بەو خەڵکەی دەوت کە ئەم نەپەرستن بەڵکو خودا بپەستن. کتێبی پیرۆز پڕە لەو ئایەتانەی کە ئاماژە بە خودابوونی مەسیح دەکەن.

    گرنگترین هۆی خودابوونی عیسا ئەوەیە که‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خودا نه‌بوایه‌، ئەوا مه‌رگی بۆ باجی سزای گوناهه‌کانی خه‌ڵکی جیهان به‌س (کافی) نەدەبوو (یەکەم یۆحەنا ٢: ٢). ئه‌گه‌ر عیسا خودا نه‌بوایه،‌‌ تەنیا بەدیهێنراوێک بوایە؛ ئەوا هەرگیز نەیدەتوانی باجی سزای هەتاهەتایی ئەو گوناهانە بدات کە دژی خودایەکی جاویدانی ئەنجامدراون. ‌ته‌نیا خودا ده‌توانێت باجی سزایەکی جاویدانی بدات (دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١) و بمرێت و زیندوو ببێته‌وه‌ و سه‌رکه‌وتنی بەسەر گوناە و مه‌رگدا رابگەیەنێت.

    ئایا عیسای مەسیح تاکە رێگای رۆیشتنە بۆ بەهەشت؟

    وه‌ڵام:
    بەڵێ، عیسای مەسیح تاکە رێگای رۆیشتنە بۆ بەهەشت. ئەم رستە تایبەتە لەوانەیە بەلای پۆست مۆدێرنیزمەوە شتێکی ناخۆش بێت بەڵام ئەمە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە. کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە مەسیح تاکە رێگای رزگارییە. مەسیح خۆی لە (یۆحەنا ١٤: ٦) دەفەرموێت "من رێگا و راستی و ژیانم، کەس نایێت بۆ لای باوک بە هۆی منەوە نەبێت." مەسیح یەکێک نییە لە رێگاکان، کە یەکێک بێت لە چەند رێگایەک، بەڵکو ئەو رێگاکەیە واتە تاکە رێگایە. هیچ کەسێک ناتوانێت بڕوات بۆ لای باوک لەڕێگەی مەسیحەوە نەبێت جا ئیتر ئەو کەسە، کەسێکی پیرۆزە یان زانیاری زۆرە یاخود کەسێکی بەناوبانگە.

    بە پشتبەستن بە چەندین هۆکار دەتوانین بڵێین کە مەسیح تاکە رێگایە بۆ چوونە بەهەشت. مەسیح "لە لایەن خوداوە" هەڵبژێردرا کە ببێتە رزگارکار (یەکەم پەترۆس ٢: ٤). مەسیح تاکە کەسە کە لە ئاسمانەوە هاتە سەر زەوی و پاشان گەڕایەوە ئاسمان (یۆحەنا ٣: ١٣). مەسیح تاکە کەسێکە کە توانی وەکو مرۆڤێکی تەواو و بێخەوش بژیێت (عیبرانییەکان ٤: ١٥). ئەو تەنها قوربانییە بۆ گوناهەکانمان (یەکەم یۆحەنا ٢: ٢، عیبرانییەکان ١٠: ٢٦). ئەو تەنیا کەسێکە کە یاسا و پەیامی پێغەمبەرەکانی پێش خۆی هێنایەدی (مەتا ٥: ١٧). مەسیح تاکە کەسێکە کە توانی تاهەتایە مردن ببەزێنێت (عیبرانییەکان ٢: ١٤- ١٥). ئەو تاکە نێوانگیرە لە نێوان خودا و مرۆڤدا (یەکەم تیمۆساوس ٢: ٥). ئەو تاکە مرۆڤێکە کە خودا "بەرزی کردەوە و ناوێکی دایێ لە سەرووی هەموو ناوێک" (فیلیپی ٢: ٩).

    عیسا جگە لە (یۆحەنا ١٤: ٦) لە چەندین شوێنی دیکەشدا باسی ئەوەی کردووە کە ئەو تاکە رێگایە بۆ چوونە بەهەشت. مەسیح لە (مەتا ٧: ٢١- ٢٧) خۆی وەکو سەرچاوەی باوەڕ دەناسێنێت. فەرمووی کە وشەکانی ژیانن (یۆحەنا ٣: ١٤- ١٥). ئەو دەرگای مەڕەکانە (یۆحەنا ١٠: ٧)؛ نانی ژیانە (یۆحەنا ٦: ٣٥)؛ ئەو هەستانەوە و زیندووبونەوەیە (یۆحەنا ١١: ٢٥). هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت ئەم جۆرە ئیدعایانە بکات.

    پەیام و فێرکردنەکانی قوتابیان و شوێنکەوتوانی مەسیح تەرکیزیان لەسەر مردن و هەستانەوەی عیسای مەسیح دەکرد. پەترۆس لە (کرداری نێردروان ٤: ١٢) دا لەگەڵ سەنهەدرین قسە دەکات و بە روونی رایدەگەیێنێت کە مەسیح تەنیا و تاکە رێگایە بۆ چوونە ناو بەهەشت: "بێجگه‌ له‌و ڕزگاربوون نییه‌، چونكه‌ ناوێكی دیكه‌ له‌ژێر ئاسماندا نییه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه‌ پێویست بكات ڕزگار بین". پۆڵۆسی نێردراو لە کەنیشتێکی ئەنتیاکدا قسە دەکات و رایدەگەیەنێت کە مەسیح تاکە رزگارکارە: "بۆیه‌ برایان، با له‌لاتان زانراو بێت، به‌هۆی عیساوه‌ به‌خشینی گوناه به‌ ئێوه‌ ڕاگه‌یه‌نرا و به‌ باوه‌ڕهێنان به‌م بێتاوان ده‌كرێن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌تانتوانی به‌ ته‌وراتی موسا لێی بێتاوان بكرێن" (کرداری نێردراوان ١٣: ٣٨- ٣٩). یۆحەنا بە گشتی بۆ کەنیسە دەنووسێت و مەسیح بە تاکە بنەمای بەخشینی گوناهەکانمان ناودەبات: "بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، رۆڵە خۆشەویستەکان، چونكه‌ له‌به‌ر ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشرا" (یەکەم یۆحەنا ٢: ١٢). بێجگە لە عیسای مەسیح کەسی دیکە ناتوانێت گوناهەکانمان ببەخشێت.

    تەنیا لەڕێگەی عیسای مەسیحەوە دەتوانین ژیانی ئەزەلی و جاویدانیمان لە بەهەشت هەبێت. مەسیح نوێژی کرد و فەرمووی، "ژیانی هه‌تاهه‌تاییش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و عیسای مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌" (یۆحەنا ١٧: ٣). بۆ ئەوەی دیاری بەخشینی خودا وەربگرین تەنها دەبێت پشت بە خودی مەسیح ببەستین. دەبێت متمانەمان بەوە هەبێت کە مەسیح لە پێناو پێدانی باجی گوناهەکانی ئێمە لە خاچ درا و پاشان زیندوو بوەوە. "ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له‌ خوداوه‌ به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ عیسای مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییە" (رۆما ٣: ٣٣).

    لە کاتی خزمەتکردنی مەسیح لەسەر زەوی، زۆربەی خەڵکی پشتیان تێکرد و مەسیحیان بەجێهێشت و بە هیوای ئەوە بوون کە رزگارکارێکی دیکە بێت و رزگاریان بکات. عیسا پرسیاری لە دوازدە قوتابییەکەی کرد، "ئیوەش دەتانەوێت بڕۆن؟ (یۆحەنا ٦: ٦٧). وەڵامی پەترۆس تەواو دروست بوو کاتێک وتی: "(گه‌وره‌م، بچینه‌ لای كێ؟ وشه‌كانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی له‌لای تۆیە، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه‌ تۆ پیرۆزه‌كه‌ی خودایت" (یۆحەنا ٦: ٦٨- ٦٩). با هەموومان باوەڕ و ئیمانی پەترۆس لەگەڵ یەکتر بەشداری پێبکەین کە دەڵێت ژیانی ئەزەلی و جاویدانی تەنها لە عیسای مەسیحدایە.

    ئایا دوای مەرگ ژیان هەیە؟

    وه‌ڵام:
    کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت، "مرۆڤی له‌دایكبوو له‌ ژن ڕۆژگاری كه‌مه‌ و چه‌رمه‌سه‌ری زۆره. وه‌ك گوڵ ده‌پشكوێت و پاشان سیس ده‌بێت، وه‌ك سێبه‌ر ده‌ڕوات و ناوه‌ستێت. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێت، ئایا زیندوو ده‌بێته‌وه‌؟" (یاقوب ١٤: ١- ٢، ١٤).

    هەروەکو یاقوب، ئەم پرسیارە مێشکی هەموومانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە. هەر بەڕاست، دوای مردن چیمان بەسەردێت؟ ئایا بەم سادەییە دەمرین و تەواو؟ ئایا دووبارە دەگەڕێینەوە سەر زەوی تاوەکو شتی باشتر بەدەستبێنین؟ ئایا هەمووان دەچینە یەک شوێن، یان دەڕۆین بۆ شوێنی جیاواز؟ ئایا بەڕاستی شتێک بە ناو بەهەشت و جەهەنەم بوونی هەیە، یان تەنها خەیاڵێکی ناو مێشکمانە و هیچی دیکە؟

    کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت نەک تەنیا ژیان لە دوای مردن بوونی هەیە بەڵکو ژیانی ئەزەلی و جاویدانی بوونی هەیە کە ئەوەندە شکۆدارە "هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌ و به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌ ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت" (یەکەم کۆرنسۆس ٢: ٩). عیسای مەسیح کە خودایە لە جەستەدا، هاتە سەر زەوی تاکو دیاری ژیانی ئەزەلی و جاویدانیمان پێببەخشێت. "به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر یاخیبوونه‌كانمان بریندار بوو، له‌به‌ر تاوانه‌كانمان وردوخاشكرا. ئه‌و له‌ پێناوی ئاشتبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ سزای چێژت، به‌ برینه‌كانی ئه‌و چاك بووینه‌وه‌" (ئیشایا ٥٣: ٥).

    ئەو سزایەی کە یەک بە یەکی ئێمە دەبوا بمانچێژتبا، عیسای مەسیح بە ئەستۆی گرت و ژیانی خۆی کردە قوربانی. دوای سێ رۆژ، سەرکەوتنی خۆی بەسەر مردندا راگەیاند و بە رۆح و جەستە لە نێو مردووان هەستایەوە. پاشان چل رۆژ لەسەر زەوی مایەوە و پێش ئەوەی بەرەو ماڵی هەمیشەیی لە ئاسمان بەرزبکرێتەوە لە لایەن هەزاران کەسەوە بینرا. (رۆما ٤: ٢٥) دەڵێت، "ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان به‌ گرتن درا و له‌ پێناوی بێتاوانكردنمان هه‌ڵستێنرایه‌وه‌."

    هەستانەوەی مەسیح لە نێو مردووان رووداوێکە بە چەندین بەڵگەوە. پۆڵۆسی نێردراو هەموو کەسێکی سەرپشک کرد کە بڕۆن و لە رێگەی ئەو کەسانەی کە مەسیحیان بینینوە راستودروستی هەستانەوەی مەسیح بخەنە ژێر پرسیارەوە، بەڵام هیچ کەسێک نەیتوانی راستی هەستانەوەی مەسیح رەتبکاتەوە. لەبەرئەوەی مەسیح لە نێو مردووان هەستایەوە، دەتوانین ئیمان و باوەڕمان بەوە هەبێت کە ئێمەش دوای مردن زیندوو دەبینەوە.

    هەندێک لە مەسیحییە سەرەتاییەکان باوەڕیان بە هەستانەوەی مەسیح نەبوو، پۆڵۆسی نێردراو بەم شێوەیە ئامۆژگارییان دەکات و دەڵێت: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر جاڕده‌درێت كه‌ مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ڵستێنرایه‌وه‌، ئیتر چۆن هه‌ندێكتان ده‌ڵێن كه‌ هه‌ڵستانه‌وه‌ له‌نێو مردووان نییه‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌ڵستانه‌وه‌ له‌نێو مردووان نه‌بێت، ته‌نانه‌ت مه‌سیحیش هه‌ڵنه‌ستێنراوه‌ته‌وه‌" (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ١٢- ١٣).

    عیسای مەسیح نۆبەری ئەو کەسانەیە کە دووبارە زیندوو دەکرێنەوە. مردنی جەستەیی لە کەسێکەوە هات بە ناوی ئادەم، کە هەموومان نەوەی ئەوین. بەڵام هەموو ئەوانەی لە رێگەی باوەڕ و ئیمان بە عیسای مەسیح هاتوونەتە ناو خێزانی خودا، ژیانی نوێیان پێدەبەخشرێت (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ٢٠- ٢٢). وەک چۆن خودا جەستەی مەسیحی هەستاندەوە و زیندووی کردەوە، بە هەمان شێوە لە کاتی هاتنەوەی مەسیح جەستەی ئێمەش زیندوو دەکرێتەوە (یەکەم کۆرنسۆس ٦: ١٤).

    هەرچەندە لە کۆتاییدا هەموومان زیندوو دەکرێینەوە، بەڵام هەموو کەسێک ناڕوات بۆ بەهەشت. هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت لەم ژیانەدا بڕیاری خۆی بدات کە دوای مردنی لەم دونیایەدا تاهەتایە بۆ کوێ دەڕوات. کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە بۆمان دانراوە تەنها یەک جار بمرین، دوای ئەوە کاتی حوکمدانە (عیبرانییەکان ٩: ٢٧). ئەوانەی کە راستودروستن لە بەردەم خودا، ژیانی ئەزەلییەت و جاویدانی لە بەهەشت بەسەر دەبەن، بەڵام بێباوەڕان دەنێردرێن بۆ سزای هەتاهەتایی یان جەهەنەم (مەتا ٢٥: ٤٦).

    جەهەنەم وەکو بەهەشت نییە کە تەنیا وەهم و خەیاڵی مێشکمان بێت، بەڵکو شوێنێکی زۆر راستییە و بوونی هەیە. دۆزەخ ئەو شوێنەیە کە تاوانباران تاهەتایە تەجروبەی توڕەیی ناکۆتای یەزدان دەکەن. تاوانباران لە دۆزەخدا سزای رۆحی و دەروونی و جەستەییان دەدرێت، لە شەرم و خەجاڵەتی و پەشیمانیدا ویژدانیان ئازار دەچێژێت.

    لە کتێبی پیرۆزدا دۆزەخ بە چەندین شێوە باسی لێوە کراوە، لەوانە چاڵی بێبن (لوقا ٨: ٣١، ئاشکراکردن ٩: ١)، دەریاچەی ئاگر، کە پڕە لە گۆگرد، تاهەتایە شەو و رۆژ سزای ئەو کەسانە دەدەن کە لەوێن (پەیدابوون ٢٠: ١٠). لە جەهەنەمدا، گریان و جیڕەی ددان دەبیسترێت، واتە توڕەیی زۆر و گریانی بەکوڵ (مەتا ١٣: ٤٢). خودا پێی خۆش نییە کە خراپەکاران بمرن بەڵکو حەزدەکات واز کە خراپە بێنن تاکو بتوانن بژین (حەزقیال ٣٣: ١١). بەڵام ناچاریشمان ناکات کە ملکەچی بین؛ ئەگەر خودا رەتبکەینەوە، ئەوا خودا بە ناچاری ئەو شتەمان پێدەدات کە داوای دەکەین ئەویش بریتییە لە دابڕان لەگەڵ خودا.

    ژیانی ئێمە لەسەر زەوی تاقیکردنەوەیە و ئامادەکارییە بۆ ئەو داهاتووەی کە دێت. ئەم داهاتووە بۆ باوەڕداران بریتییە لە ژیانی ئەزەلی و جاویدانی لەگەڵ خودا. ئەی باشە، چۆن راستودروست دەبین و چۆن دەتوانین ئەم ژیانە ئەزەلییە بەدەست بێنین؟ لە وەڵامدا دەتوانم بڵێم تەنها لە یەک رێگەوە دەتوانین؛ ئەویش بریتییە لە باوەڕهێنان و متمانە کردن بە کوڕی خودا، عیسای مەسیح. عیسا دەفەرموێ: "منم هه‌ڵستانه‌وه‌ و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك كه‌ زیندووه‌ و باوه‌ڕم پێ بهێنێت، هه‌رگیز نامرێت... " (یۆحەنا ١١: ٢٥- ٢٦).

    دیاری بێبەرامبەری ژیانی ئەزەلی و جاویدانی بۆ هەمووانە، بەڵام تەنها ئەو کەسانە دەتوانن ئەم دیارییە وەربگرن کە سامان و ماڵی دونیا پشتگوێ دەخەن و خۆیان وەکو قوربانی پێشکەشی خودا دەکەن. "ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ كوڕه‌كه‌ بهێنێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی كوڕه‌كه‌ نییه‌ ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێ" (یۆحەنا ٣: ٣٦). لە دوای مردن دەرفەتی ئەوەمان پێنادرێت کە تۆبە بکەین، کاتێک کە رووبەڕووی خودا دەبینەوە، هیچ رێگەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نابێت جگە لە باوەڕکردن پێی. بەڵام خودا دەیەوێت کە ئێستا ئیمانی پێبێنین و خۆشمان بوێت. ئەگەر ئێمە گیان سپاردن و مردنی مەسیح وەکو باجی گوناهە یاخییەکانمان دژی خودا قبووڵ بکەین، ئەوا بەدڵنیاییەوە نەک تەنها ژیانێکی مانادار و پڕمان لەسەر زەوی بۆ مسۆگەر دەبێت بەڵکو ژیانی ئەزەلی و جاویدانیشمان لەگەڵ مەسیح مسۆگەر دەبێت.

    ئەگەر دەتەوێت عیسای مەسیح وەکو رزگارکاری شەخسی خۆت قبووڵ بکەیت، ئەوا دەتوانی ئەم نوێژە بکەیت. له‌ بیرت بێت کە وتنی ئه‌م نوێژە یان هه‌ر نوێژێکی دیکە نابێتە هۆی رزگاریت. ته‌نیا باوەڕ به‌ مەسیح دەتوانێت لە گوناه رزگارت بکات. ئه‌م نوێژە تەنیا رێگایه‌که‌ لە ده‌ربڕینی باوەڕتان به‌ خودا و سوپاس کردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت‌. "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی پەروەردگار بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت، کە ژیانی جاویدانییە! ئامین!"

    دروستترین دین کامەیە؟

    وه‌ڵام:
    لەم رۆژانەدا سەرنجڕاکێشی ساندویچ فرۆشییەکان لەوەدایە کە خواردنی موشتەرییەکانیان بە جۆرێک دابین دەکەن کە لەو شتانە پێک هاتبێت کە موشتەری هەڵیبژاردبێت. هەندێک لە قاوەچییەکان شانازی بەوەوە دەکەن کە دەتوانن قاوەکەیان بە سەدان تام و چێژی جیاوازەوە دروست بکەن. تەنانەت لەم رۆژگارەدا لە کاتی کڕینی خانوو یان ئۆتۆمبێلدا حەز و ئارەزووی شەخسیی کڕیار لەبەرچاو دەگیردرێت. بێگومان دنیا گۆڕاوە. ئەوەی کە ئەمڕۆ حوکم دەکات بریتییە لە "هێزی و توانای هەڵبژاردن." لەسەر بنەمای ویست و حەزی شەخسی وادیارە دەتوانی بەهەموو شتێک بگەیت.

    ئەی لەبارەی دین و ئایینەوە چی؟ چ دینێک بەلاتەوە گونجاوە؟ ئایا بەدوای دینێکەوەی کە ویژدانت ئازار نەدات؟ بەدوای دینێکەوەی کە هیچ مەسئولیەتێک نەخاتە سەر شانت، تەنها ئەمرت پێبکات و پڕ بێت لە ئەم کارانە بکە، ئەو کارانە مەکە؟! وەک چۆن لە سەرەتادا وتمان، زۆر شتان دەتوانی بەپێی حەزی شەخسی هەڵبژێریت. بەڵام ئایا ئایین و دینیش وەکو بەستەنی و خواردن و قاوە دەتوانی لە سەر بنەمای حەزی شەخسی و تاکەکەسی هەڵبژێریت؟

    لەم سەردەمەدا، لە زۆر کەسی دەبیستین کە باشترین دین و مەزهەب لای ئەوانە. بۆچی دەبێت عیسای مەسیح لە کۆنفۆشیۆس، بودا، محەممەد، چاڵز رەسڵ و جۆزف سمیت بە گەورەتر بزانین؟ ئەی مەگەر ناڵێن هەموو رێگاکان بەرەو بەهەشت دەڕۆن؟ ئەی ئەوە نییە دەڵێن هەموو دین و مەزهەبەکان هەمان بنەما و یاسایان هەیە؟ بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە هەموو دین و مەزهەبەکان بەرەو بەهەشتت نابەن.

    تەنیا عیسای مەسیح سەلماندی کە بە هیز و دەسەڵاتی خودا قسە دەکات. کۆنفۆشیۆس و بودا و محەممەد و ئەوانی دیکە، مردن و لەناوچوون و تا ئێستاش لە گۆڕەکانیان ماونەتەوە. بەڵام عیسای مەسیح، بە هێز و دەسەڵاتەکەی، دوای ئەوەی کە رۆمانییە زاڵمەکان لە خاچیان دا؛ لە رۆژی سێیەمدا لە مەرگ هەستایەوە و زیندوو بوەوە. ئەو کەسەی کە لە مردن هەستایەوە شایانی تێڕامان و گرنگیدانە. دەبێت فێرکردنی ئەوە کەسە جێبەجێ بکەین و گوێ لەو کەسە بگرین کە مەرگی شکست دا.

    بەڵگەکانی هەستانەوەی مەسیح لە نێو مردووان بێشومارن و سەرسوڕهێنەرن. پێش هەموو شتێک، زیاتر لە ٥٠٠ کەس هەستانەوەی مەسیحیان بە چاوی خۆیان بینی! ناکرێت ئەم ژمارەیە پشت گوێ بخرێت و ئینکار بکرێت. هەروەها قەبری بەتاڵی مەسیح بەڵگەیەکی دیکەیە. دوژمنانی مەسیح بۆ بەدرۆ خستنەوەی ئیدعای زیندووبونەوەکەی لەنێو مردووان، دەیانتوانی جەستەی بێ گیانی نیشانی خەڵک بدەن؛ بەڵام هیچ جەستەیەک بوونی نەبوو کە بتوانن نیشانی بدەن. مەسیح پێشوەخت لەنێو مردووان هەستایەوە و گۆڕەکە بەتاڵ بوو. ئایا دەکرێت قوتابییەکانی تەرمەکەیان دزیبێت؟ مەحاڵە. بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتە پێش نەیەت، سەربازە رۆمییەکان زۆر بە باشی پاسەوانییان لە گۆڕەکە دەکرد و دەیانپاراست. هەروەها قوتابییە نزیکەکانی مەسیح، لە کاتی گرتنی مەسیح و لەخاچدانیندا، لە ترسان خۆیان شاردبووەوە؛ مەحاڵە لە کاتێکدا زۆربەیان ماسیگر بوون توانیبێتیان دژی سەربازانی شارەزا و تەیار وەستابێتنەوە. هەستانەوە و زیندووبونەوەی مەسیح لەنێو مردووان راستییەکی حاشا هەڵنەگرە.

    دیسان دەیڵێمەوە، ئەوەی کە دەسەڵاتی بەسەر مردندا هەیە، شایانی ئەوەیە گوێی لێبگریت و شوێنی بکەویت. عیسای مەسیح بەسەر مردندا زاڵ بوو، بۆیە شایانی ئەوەیە کە گوێی لێبگرین و ملکەچی بین. مەسیح ئیدعای ئەوەی کرد کە تاکە رێگای رزگارییە (یۆحەنا ١٤: ٦). ئەو یەکێک نییە لە رێگاکانی رزگاری، ئەو یەکێک نییە لە چەندین رێگە بەڵکو ئەو تاکە رێگای رزگارییە.

    مەسیح لە (مەتا ١١: ٢٨) دەفەرموێت: "وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه‌." جیهانی ئێمە جیهانێکی سەخت و زەحمەتە. زۆربەمان بە هۆی ئەم ژیانە سەختەوە بریندارین، ماندووین، بێزارین و لە ترسدا دەژین. بەم حاڵەوە، بە دوای چیدا دەگەڕێیت و چیت دەوێت؟ یاسا و مەزهەبێکی وشک یان بەدوای شتێکەوەی کە بتوانێت رۆحت بژیێنێتەوە؟ ئایا بەدوای رزگارکارێکی زیندوودا دەگەڕێیت یان یەکێک لە پێغەمبەرە مردووەکان؟ پەیوەندییەکی پڕ و واتادارت دەوێت یان دابونەریت ومەراسمە دینییەکان؟ عیسای مەسیح یەکێک نییە لە رێگەکان بەڵکو مەسیح خودی رێگەکەیە و تاکە رێگەیە.

    ئەگەر دەتەوێت گوناهەکانت ببەخشرێت ئەوا عیسای مەسیح "دینی حەقیقی" و دروسترین رێگایە (عیبرانییەکان ١٠: ٤٣). ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییەکی واتادار و زیندووت هەبێت ئەوا عیسای مەسیح "دینی حەقییقی" و دروسترین رێگایە (یۆحەنا ١٠: ١٠). ئەگەر دەتەوێت ماڵێکی ئەزەلی و ئەبەدیت لە بەهەشت هەبێت ئەوا عیسای مەسیح "دینی حەقیقی" و دروسترین رێگایە (یۆحەنا ٣: ١٦). عیسای مەسیح وەکو رزگارکاری خۆت قبووڵ بکە، متمانە بە مەسیح بکە، ئەو دەتوانێت لە هەموو گوناهەکانت خۆشبێت. دڵنیابە هەرگیز لەم بڕیارەت پەشیمان نابیتەوە!

    ئەگەر دەتەوێت "پەیوەندییەکی دروستت" لەگەڵ خودا هەبێت، ئەوا دەتوانی ئەم نوێژەی خوارەوە بۆ خودا بەرز بکەیتەوە. له‌ بیرت بێت کە وتنی ئه‌م نوێژە یان هه‌ر نوێژێکی دیکە نابێتە هۆی رزگاریت. ته‌نیا باوەڕ به‌ مەسیح دەتوانێت لە گوناه رزگارت بکات. ئه‌م نوێژە تەنیا رێگایه‌که‌ لە ده‌ربڕینی باوەڕتان به‌ خودا و سوپاس کردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت‌. "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی پەروەردگار بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت، کە ژیانی جاویدانییە! ئامین!"

    تایبەتمەندییەکانی خودا کامانەن؟ خودا چۆنە؟

    وه‌ڵام:
    هەواڵی خۆش لێرەدا ئەوەیە کە زانیاری زۆرمان لەبارەی خوداوە لەبەردەستدایە. هەربۆیە باشتر وایە کە یەکەم جار بە گشتی تایبەتمەندییەکانی خودا بخوێنین پاشان بۆ روونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە دەست بکەین بە خوێندنی کتێبی پیرۆز و تیشک بخەینە سەر ئایەتی تایبەت بەو بوارە. دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت کە لەم خوێندنەدا ئاماژەدان بە سەرچاوەکانی کتێبی پیرۆز گرنگ و زەروورییە چونکە پشتگوێ خستنی دەسەڵاتی کتێبی پیرۆز دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم وشانە لە قسەی مرۆڤ زیاتر نەبن؛ کە وامان لێدەکات لەبارەی تایبەتمەندییەکانی خودا بە ئەنجامی هەڵە بگەین (یاقوب ٤٢: ٧). تێگەیشتن لە سیفەت و تایبەتمەندی خودا، لەڕاستیدا زۆر لە ئاستی تێگەیشتنی ئێمە بەرزترە! دەبێت ئەوەش بڵێین کە تێنەگەیشتن لە تایبەتمەندییەکانی خودا وامان لێدەکات کە بت دروست بکەین و دوای بکەوین و لە کۆتاییدا بیپەرستین، کە ئەمەش رێک پێچەوانەی ویستی خودای راستەقینەیە (دەرچوون ٢٠: ٣- ٥).

    ئێمە تەنیا دەتوانین ئەو تایبەتمەندییانەی خودا بزانین کە خۆی رێگەی بە دەرخستن و دەرکەوتنیان داوە. یەکێک لە سیفەتەکانی خودا بریتییە لە "رووناکی". ئەمەش واتە خودا خۆی و زانیاری تایبەت بە خۆی دەردەخات (ئیشایا ٦٠: ١٩، یاقوب ١: ١٧). نابێت دەرخستنی زانیاری خودا بە کەم بزانین نەوەکو بێبەری بکرێین لە چوونە ناو شوێنی حەسانەوەکەی (عیبرانییەکان ٤: ١). بەدیهێنان (گەردوون) و کتێبی پیرۆز و وشەی بە جەستە بوو (عیسای مەسیح) یارمەتیمان دەدەن لە ناسینی خودا.

    وەرن با لەوەوە دەستپێبکەین کە خودا دروستکەری ئێمەیە و ئێمەش بەشێکین لە بەدیهێنانەکەی (پەیدابوون ١: ١، زەبوورەکان ٢٤: ١). خودا دەفەرموێت کە مرۆڤی لەسەر شێوەی خۆی دروست کردووە. هەروەها دەسەڵاتی بە مرۆڤ داوە کە لە سەرووی هەموو دروستکراوێکی دیکەوە بێت و فەرمانڕەواییان بکات (پەیدابوون ١: ٢٦- ٢٨). هەرچەندە پەیدابوون بە هۆی "کەوتنی مرۆڤەوە" زیانی پێگەیشت بەڵام هێشتا ئاسەواری کارەکانی خودا تێیدا بەدیدەکرێت (پەیدابوون ٣: ١٧- ١٨، رۆما ١: ١٩- ٢٠). دەتوانین هەست بە گەورەیی و شکۆداری خودا بکەین ئەگەر بێتوو سەرنج بدەینە فراوانی و ئاڵۆزی و جوانی و رێکوپێکی بەدیهێنان.

    خوێندنی هەندێک لە ناوەکانی خودا دەکرێت هاوکاریمان بکات لەم گەڕانەمان بەدوای ناسینی خودا. ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە ناوەکانی خودان.
    ئێلۆهیم: بەتوانا، خودا (پەیدابوون ١: ١)
    ئەدۆنای: گەورە، خاوەن شکۆ؛ دەرخەری پەیوەندی خزمەتکار و گەورەکەیەتی (دەرچوون ٤: ١٠، ١٣)
    ئێل ئێلیۆن: هەرەبەرز، بەهێزترین (پەیدابوون ١٤: ٢٠)
    ئێل رۆی: بەهێز کە دەبینێت (پەیدابوون ١٦: ١٣)
    ئێل شادای: خودای هەربەتوانا (پەیدابوون ١٧: ١)
    ئێل ئۆلام: خودای جاویدانی (ئیشایا ٤٠: ٢٨)
    یەهوە: خودا "من هەم"، واتە ئەو خودایەی کە جاویدانی و ئەزەلییە (دەرچوون ٣: ١٣، ١٤).

    بەردەوام دەبین لە خوێندنی زیاتری تایبەتمەندییەکانی خودا؛ خودا ئەزەلییە، واتە سەرەتای نییە و تاهەتایە بوونی دەبێت. خودا نەمرە و ناکۆتایە (دواوتار ٣٣: ٢٧؛ زەبوورەکان ٩٠: ٢، یەکەم تیمۆساوس ١: ١٧). ئەو خودایەکی نەگۆڕە، واتە بەهیچ شێوەیەک ناگۆڕدرێت، هەربۆیە دەتوانین تەواو متمانەی پێبکەین (مەلاخی ٣: ٦، دواوتار ٢٣: ١٩، زەبوورەکان ١٠٢: ٢٦، ٢٧). خودا بێهاوتایە و بەراورد ناکرێت، واتە کەس وەکو ئەو نییە لە بوون و هەڵسوکەوتدا؛ ئەو تەواوە و کەس ناتوانێت وەکو ئەو بێت (دووەم سامویێل ٧: ٢٢، زەبوورەکان ٨٦: ٨، ئیشایا ٤٠: ٢٥، مەتا ٥: ٤٨). ئەو خودایەکی ئاڵۆزە، واتە کەس ناتوانێت بەو جۆرەی کە هەیە (بە تەواوی) بیناسێت (ئیشایا ٤٠: ٢٨، زەبوورەکان ١٤٥: ٣، رۆما ١١: ٣٣، ٣٤).

    خودا دادپەروەرە، واتە لایەنگری هیچ کەس و لایەنێک ناکات (دواوتار ٣٢: ٤، زەبوورەکان ١٨: ٣٠). خودا تواناداری تەواوە، واتە دەسەڵاتی تەواوی هەیە؛ هەرچی حەزبکات دەتوانێت ئەنجامی بدات، بەڵام کارەکانی هەمیشە هاوئاهەنگی سیفەتەکانی دیکەیەتی (ئاشکراکردن ١٩: ٦، یەرمیا ٣٢: ١٧، ٢٧). خودا ئامادەی تەواوە، واتە لە هەموو شوێنێکە، بەو واتایە نە کە ئەو هەموو شتێکە! (زەبوورەکان ١٣٩: ٧- ١٣، یەرمیا ٢٣: ٢٣). خودا دانای تەواوە، واتە رابردوو و ئێستا و داهاتوو دەزانێت، تەنانەت دەزانێت هەموو کاتێک بیر لە چی دەکەینەوە؛ لەبەرئەوەی کە هەموو شتێک دەزانێت هەربۆیە دادپەروەرییەکەی هەرگیز لایەنگری تێدا نییە (زەبوورەکان ١٣٩: ١- ٥، پەندەکان ٥: ٢١).

    خودا یەکە، واتە تەنیایە و هیچ خودایەکی دیکە بوونی نییە. هەروەها تەنیا ئەو دەتوانێت پێویستی و ئارەزووەکانی دڵمان دابین بکات. تەنیا ئەو شایانی پەرستن و ستایشە (دواوتار ٦: ٤). خودا راستودروستە، واتە خودا هەرگیز کاری خراپ ناکات، لەبەر راستودروستی و دادپەروەریەکەی گوناهەکانی ئێمە دەبەخشرێن، مەسیح دەبوا تەجروبەی حوکمی خودای بکردبا کاتێک گوناهەکانی ئێمەی بە ئەستۆ گرت (دەرچوون ٩: ٢٧، مەتا ٢٧: ٤٥- ٤٦، رۆما ٣: ٢١- ٢٦).

    خودا دەسەڵاتداری تەواوە، واتە لە هەموو کەس و شتێک گەورەترە؛ هیچ شتێکی بەدیهێنراو، زانراو یان نەزانراو ناتوانێت ئامانج و مەبەستی خودا رەتبکاتەوە (زەبوورەکان ٩٣: ١، ٩٥: ٣، یەرمیا ٢٣: ٢٠). خودا رۆحە، واتە نەبینراو و شاراوەیە (یۆحەنا ١: ١٨، ٤: ٢٤). خودا سالوسە (ثالوث)، واتە سێ کەسایەتی هەیە لە یەک زاتدا، کە لە جەوهەر و دەسەڵات و شکۆدا یەکسانن. سەرنجی ئەوە بدە کە ئایەتەکانی (مەتا ٢٨: ١٩، مەرقۆس ١: ٩- ١١) ناوی خودا بە شێوەی تاک بەکارهاتووە؛ بەڵام ئەم ناوە بە مانای باوک و کوڕ و رۆحی پیرۆز دێت. خودا راستییە، واتە هیچ ناتەبایی و ناکوکییەکی تێدا نییە؛ هەرگیز ناگۆڕدرێت و قسەی ناڕاست ناکات. ئەو راستی و حەقیقەتی جاویدانییە (زەبوورەکان ١١٧: ٢، یەکەم سامویێل ١٥: ٢٩).

    خودا پیرۆزە، واتە ئەو لە هەموو پیسی و گەندەڵییەک بەدوورە. ئەو دژی هەموو ناپاکییەکە، خودا هەموو خراپەیەک دەبینێت و بە بینینی توڕە دەبێت. لە کتێبی پیرۆزدا ئاگر لەگەڵ پیرۆزیدا بەکارهاتووە. خودا وەکو ئاگرێکی لووشدەر وەسف کراوە (ئیشایا ٦: ٣، حەبەقوق ١: ١٣، دەرچوون ٣: ٢، ٤، ٥؛ عیبرانییەکان ١٢: ٢٩).

    خودا نیعمەت بەخشە، واتە بەخشندە و میهرەبان و خاوەنی بەزەیی و خۆشەویستییە. هەموو ئەمانە یەکانگیرە لەگەڵ باشییەکەیدا. ئەگەر بەخشندەییەکەی نەبوایە ئەوا تایبەتمەنییەکانی دیکەی دەبووە هۆی بێبەری بوونمان لە خودا. بەڵام سوپاس بۆ خودا بەو شێوەیە نییە! خودا حەزدەکات کە پەیوەندییەکی شەخسی و راستەوخۆی لەگەڵ ئێمە هەبێت (دەرچوون ٣٤: ٦، زەبوورەکان ٣١: ١٩، یەکەم پەترۆس ١: ٣، یۆحەنا ٣: ١٦، یۆحەنا ١٧: ٣).

    لە کۆتاییدا، لە وەڵامی پرسیارێکی گەورەی لەم چەشنە، لێرەدا تەنها بە کورتی تیشکمان خستە سەر تایبەتمەندییەکانی خودا. بەڵام هانتان دەدەم کە بەردەوام بن لە گەڕان بە دوای خودادا (یەرمیا ٢٩: ١٣).

    ئایا کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە؟

    وه‌ڵام:
    وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە نەک تەنیا ڕوانینمان لەبارەی کتێبی پیرۆز و گرنگی کتێبی پیرۆز لە ژیانی رۆژانەماندا دەردەخات، بەڵکو لە دوماییدا کاریگەرییەکی هەمیشەیی لەسەرمان دەبێت. ئەگەر کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە، ئەوا دەبێت تامی بکەین، ملکەچی بین، و متمانەی پێبکەین. ئەگەر کتێبی پیرۆز وشەی خودایە، ئەوا پشتگوێ خستنی وشەی خودا واتە پشتگوێ خستنی خودی خودا.

    ئەو ڕاستییەی کە خودا کتێبی پیرۆزی بۆمان دابین کردووە بەڵگە و دەرخەری خۆشەویستییەتی بەرامبەر ئێمە. دەستەواژەی "ئاشکراکردن" زۆر بە سادەیی واتە خودا قسەی لەگەڵ مرۆڤ کرد دەربارەی ئەوەی کە چۆنە و ئێمە بە چ رێگەیەک دەتوانین پەیوەندییەکی دروست و راستمان لەگەڵی هەبێت. هەرگیز ئەم راستییەمان نەدەزانی ئەگەر خودی خودا لە کتێبی پیرۆزدا دەربارەی خۆی بۆمانی ئاشکرا نەکردبا. هەرچەندە ئەم ئاشکراکردنە بەشێوەیەکی بەردەوام (تدریجی) و لە ماوەی ١٥٠٠ ساڵدا کامڵ کرا، ئاشکرادنەکەی خودا هەمیشە ئەو زانیارییانەی لەخۆ گرتووە کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ ناسینی خودا تاوەکو پەیوەندییەکی دروستی لەگەڵ هەبێت. ئەگەر کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە، ئەوا بەهێزترین و سەرەکیترین سەرچاوەی ئێمەیە لەمەڕ هەموو بابەتێکی پەیوەست بە ئیمان و ژیانی مەسیحی و ئاکار و ئەخلاق.

    ئەو پرسیارەی کە ئێستا دەبێت لە خۆمانی بکەین ئەمەیە: چۆن بزانین کتێبی پیرۆز وشەی خودایە و تەنها کتێبێکی باش نییە و هیچی تر؟ چ تایبەتمەندییەک لە کتێبی پیرۆزدا هەیە کە وادەکات لە سەرووی هەموو کتێبەکانی دیکەوە بێت؟ ئایا هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدایە کە بیسەلمێنێت کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە؟ ئەمانە ئەو جۆرە پرسیارانەن کە دەبێت بە جدی وەڵامیان بدەینەوە و بیانخەینە ژێر وردبینەوە ئەگەر هاتوو ویستمان راستی ئیدعای کتێبی پیرۆز بسەلمێنین کە سروشی خودایە و بۆ هەبوونی باوەڕ و گەشەی ژیانی مەسیحی، هێز و دەسەڵاتی تەواوی هەیە.

    ناتوانین بە هیچ شێوەیەک حاشا لەو راستییە بکەین کە کتێبی پیرۆز ئیدعای ئەوە دەکات کە وشەی خودایە. ئەم بابەتە لە پەیامەکەی پۆڵۆس بۆ تیموساوسدا تەواو روونە: ".... له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان ده‌زانیت كه‌ ده‌توانن بتكه‌نه‌ دانا بۆ ڕزگاری، به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ عیسای مه‌سیح. هه‌موو نووسراوه‌كان له‌ سروشی خودایه‌، سوودبه‌خشه‌ بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن و لێڕاهێنان له‌ ڕاستودروستی، تاكو مرۆڤی خودا ته‌واو بێت، ئاماده‌ بێت بۆ هه‌موو كارێكی چاك" (دووەم تیمۆساوس ٣: ١٥- ١٧).

    هەم بەڵگەی دەرەکی و هەم بەڵگەی ناوەکیمان هەیە کە دەیسەلمێنن کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە. بەڵگە ناوەکییەکان ئەو شتانەن کە لە کتێبی پیرۆزدان و شایەتی ئەوە دەدەن کە سەرچاوەکەی خودایە. یەکێک لە بەڵگە هەرە سەرەتاییەکان لە کتێبی پیزۆزدا کە دەیسەلمێین وشەی خودایە، بریتییە لە هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی دەقەکەی. سەرەڕای ئەوەی کە کتێبی پیرۆز لە شەست و شەش کتێب پێکهاتووە، لە سێ کیشوەر و بە سێ زمانی جیاواز بە درێژایی ماوەی ١٥٠٠ ساڵدا لە لایەن ٤٠ نووسەرەوە نووسراون کە لە پێگەی کۆمەڵایەتیدا جیاواز بوون بەڵام کتێبێکی یەکگرتوو و یەکپارچەیە. واتە هەر لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی هیچ رەتکردنەوە و دژایەتییەکی تێدا نییە، کە ئەمەش وادەکات کتێبی پیرۆز کتێبێکی تایبەت و تاک بێت. ئەمە دەرخەری ئەو راستیەیە کە کتێبی پیرۆز سەرچاوەکەی خودایە و خودا بەشێوەیەک رێنوێنی مرۆڤی کردووە کە بتوانن وشەکانی بنووسنەوە.

    یەکێکی دیکە لەو بەڵگانەی کە دەیسلەمێنێت کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە بریتییە لەو پێشبینییانەی کە تێیدا تۆمار کراوە. کتێبی پیرۆز سەدان پێشبینی وردی تێدایە لەبارەی داهاتووی نەتەوەکانەوە لەوانە ئیسراییل، هەروەها داهاتووی چەند شارێکی جیاواز و داهاتووی مرۆڤایەتی تادەگاتە باسکردنی هاتنی کەسێکی تایبەت کە دەبێتە مەسیح (مەشیاخ)؛ رزگارکار نەک تەنیا گەلی ئیسراییل رزگاردەکات بەڵکو هەموو ئەوانەش رزگار دەکات کە باوەڕی پێدەهێنن. بەپێچەوانەی پێشبینی کتێبی دینەکانی دیکە و یان ئەو کتێبانەی کە لە لایەن نۆستراداموسەوە (١٥٠٣- ١٥٦٦ز، زانایەکی فەڕەنسی بواری فیزیا بووە. پێی وابووە کە دەتوانێت پێشبینی بکات و بێنە دی) نووسراوە، پێشبینییەکانی کتێبی پیرۆز بە وردی باس کراون و هەمیشە بە تەواوی بەدیهاتوون. تەنها لە پەیمانی کۆندا زیاتر لە سێ سەد پێشبینی لەسەر عیسای مەسیح هەیە. نەک تەنیا باسی ئەوە کراوە کە لە کوێ لەدایک دەبێت و لە چی خێزانێکەوە دێت بەڵکو باسی ئەوەش کراوە کە چۆن گیانی دەسپێرێت و چۆن لە رۆژی سێیەمدا لە مردن هەڵدەستێتەوە. هیچ بەڵگەیەکی لۆژیکی لەبەردەستدا نین کە بتوانێت ئەمە روون بکەنەوە جگە لەوەی کە کتێبی پیرۆز سەرچاوەیەکی خودایی هەیە. هیچ کتێبێکی دیکە بوونی نییە جگە لە کتێبی پیرۆز کە ئەم هەموو پێشبینیە و ئەم جۆرە پێشبینییانە لە خۆ بگرێت.

    سێیەم بەڵگەی ناوەکی کە دەیسەلمێنیت کتێبی پیرۆز سەرچاوەیەکی خودایی هەیە بریتییە لە هێزو دەسەڵاتە بێهاوتاکەی. لەوانەیە وا دەرکەوێت کە ئەمەیان بەڵگەیەکی لاوازە بە بەراورد لەگەڵ دوو بەڵگەکەی سەرەوەدا بەڵام لە راستیدا هیچ کتێبێک وەکو کتێبی پیرۆز هێز و دەسەڵاتی نییە. لە رێگەی خوێندنی کتێبی پیرۆزەوە و بەهۆی ئەو هیزە سەروو سروشتەی کە کتێبی پیرۆز هەیەتی، ژمارەیەک بێشومار لە خەڵکی ژیانیان گۆڕدراوە. تووشبووانی مەوادی موخەدر و هاوڕەگەزەکان رزگاریان بووە، سەرپێچیکاران و تاوانبارانی کۆمەڵگە گۆڕدراون. گوناهبارەکان سەرزەنشت کراون، بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز خۆشەویستی جێگەی رقی گرتوەتەوە. کتێبی پیرۆز دەسەڵات و هێزێکی جووڵەداری (داینامیکی) تایبەتی هەیە کە توانای گۆڕینی مرۆڤەکانی هەیە، ئەمەش تەنها بە هۆی ئەوەی کە کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە.

    وەک چۆن بەڵگەی ناوەکیمان هەبوو، بەڵگەی دەرەکیشمان هەیە کە دەیسەلمێنێت کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە. یەکێک لەو بەڵگانە بریتییە لە مێژوو. کتێبی پیرۆز چەندین رووداوی مێژوویی لەخۆ دەگرێت. هەر بۆیە پێویستە وەکو هەر بەڵگەیەکی دیکەی مێژوویی لە راستی و حەقیقی بوونی بکۆڵینەوە. بەڵگە شوێنەوارییەکان و نووسینە کۆنە میژووییەکانی تایبەت بە کتێبی پیرۆز چەندین جار راستی و دەقیقی کتێبی پیرۆزیان پشتڕاست کردووەتەوە. لە ڕاستیدا بەڵگە شوێنەوارییەکان و دەقە کۆنە مێژووییەکان وادەکەن کە کتێبی پیرۆز باشترین و دەقیقترین کتێبی بەڵگەیی سەردەمی کۆن بێت. شیکردنەوەی ورد و دروستی رووداوە مێژوویەکان لە کتێبی پیرۆزدا دەیسەلمێنن کە کتێبێکی راست و متمانەپێکراوی خودایە. لەبەرئەوەی کە وشەی خودایە کەواتە هەموو فێرکردنەکانی جێگەی متمانەن.

    بەڵگەیەکی دیکەی دەرەکی کە دەیسەلمێنێت کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە بریتییە لە راستگۆیی نووسەرەکان. وەک چۆن پێشتر ئاماژەمان پێدا، خودا چەندین مرۆڤی لە چینە جیاوازەکان هەڵبژارد تاوەکو وشەکانی ئەومان بۆ تۆمار بکەن. ئەگەر لێکوڵینەوە لە ژیانی ئەو کەسانە بکەین ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە هیچ هۆکارێک لە ئارادا نییە تاکو باوەڕ بەوە بکەین کە ئەو کەسانە لە گواستنەوەی پەیامەکاندا راستگۆ و ئەمانەت پارێز نەبوون. کاتێک لە ژیانی ئەو نووسەرانە ورد دەبینەوە کە چۆن ئامادە بوون گیانیان بەخت بکەن لە پێناو ئەوەی کە باوەڕیان پێیەتی، ئەو کات تەواو بۆمان روون دەبێتەوە کە ئەم کەسە سادە و راستگۆیانە بەڕاستی باوەڕیان بەوە هەبووە کە خودا لەگەڵیان قسەی کردووە. نووسەرانی پەیمانی نوێ و سەدان کەسی دیکەش دڵنیا بوون لە راستی پەیامەکەیان چونکە عیسای مەسیحیان بینیوە و کاتیان لەگەڵ بەسەر بردووە دوای ئەوەی کە لە مردن هەستایەوە (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ٦). سەردانکردنی مەسیحی زیندوەوەبوو، بەشێوەیەک ژیانی ئەوانی گۆڕی کە لە جێگەی ئەوەی وەکو پێشتر خۆیان بشارنەوە، ئامادەبوون لە پێناو ئەو پەیامەی کە خودا بۆی ئاشکراکردوون گیانی خۆیان بەخت بکەن. ژیانیان و مردنیان دەرخەری ئەو راستییەیە کە کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە.

    کۆتا بەڵگەی دەرەکی کە دەیسەلمێنێت کتێبی پیرۆز بەڕاستی وشەی خودایە بریتییە لە مانەوەی بە درێژایی ئەم هەموو ماوەیە. لەبەرئەوەی کە کتێبی پیرۆز ئیدعای ئەوەی کردووە کە وشەی خودایە بۆیە بە درێژایی مێژوو لە کتێبەکانی دیکە زیاتر هێرشی کراوەتە سەر و هەوڵی لەناوبردنی دراوە. هەر لە سەرەتای ئیمپراتۆرە رۆمییەکانەوە تاوەکو دەگاتە دیکتاتۆرە کۆمیونستەکان و ئێستاش ئەیتیەستەکان و بێباوەڕەکان، کتێبی پیرۆز بەرگەی هەموو هێرشەکانی گرتووە و تا ئێستاش تاکە کتێبێکە لە هەموو جیهاندا کە زۆرترین ژمارەی لێ چاپ دەکرێت.

    بەدرێژایی مێژوو، بێباوەڕەکان کتێبی پیرۆزیان وەکو ئەفسانە تماشا کردووە، بەڵام ئاسەوارە مێژووییەکان بوونی کتێبی پیرۆزیان وەکو بەڵگەیەکی مێژویی هێشتووەتەوە. ئەوانەی کە دژی کتێبی پیرۆزن ئیدعای ئەوە دەکەن کە فێرکردنەکانی کۆن بوون و بەسەرچوون، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە بنەما و فێرکردنە ئەخلاقی و یاساییەکانی کتێبی پیرۆز کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە و فەرهەنگەکانی هەموو جیهان هەبووە و هەیە. هەمیشە و بەردەوام تا ئێستاش زانست و دەروون ناسی و بزوتنەوە سیاسییەکان هێرش دەکەنە سەری، بەڵام کتێبی پیرۆز سەرەڕای هەموو ئەوانەش ئێستا وەکو سەرەتای کاتی نووسینی هەر راستە و وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی مرۆڤی ئەم سەردەمەیە. بە درێژایی ٢٠٠٠ ساڵی رابردوو، کتێبی پیرۆز ژیانی ژمارەیەک بێشووماری خەڵکی گۆڕیوە و کاریگەرییەکی بێ هاوتای ئەرێنی لەسەر چەندین فەرهەنگی جیاواز هەبووە.

    بە پێچەوانەی ویست و ئارەزووی ئەوانەی کە دژایەتی دەکەن و هێرشی دەکەنە سەر و هەوڵی لەناوبردنی دەدەن و دەیانەوێت لە گرنگییەکەی کەم بکەنەوە، کتێبی پیرۆز هەر وەکو خۆی بە بەهێزی و بەڕاستی و بەکاریگەری ماوەتەوە. ئەو بە جێگیری مانەوەیەی کتێبی پیرۆز لە بەرمبەر ئەو هەمووە هەوڵی گۆڕین و لەناوبردن و هێرشە؛ دەرخەری ئەو راستیەیە کە خودا خۆی دەیپارێزێت چونکە وشەی خۆیەتی. نابێت سەرمان لەوە بسوڕمێت کە هەڕەشەکانی سەر کتێبی پیرۆز هەرچۆنێک بن، هەمیشە بە سەلامەت و دەستکاری نەکراو ماوەتەوە و دەمێنێتەوە. مەسیح خۆی دەفەرمویت: "ئاسمان و زەوی بەسەردەچن بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن" (مەرقۆس ١٣: ٣١).

    مەسیحیەت چییە؟ مەسیحییەکان باوەڕیان بە چی هەیە؟

    وه‌ڵام:
    (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ١- ٤) دەڵێت: "ئه‌ی خوشك و برایانم، ئینجیلتان بیر ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ موژده‌كه‌م پێ به‌خشین، ئه‌وه‌ی وه‌رتانگرت و هه‌تا ئێستا له‌سه‌ری چه‌سپاون. به‌هۆی ئه‌م ئینجیله‌ ئێوه‌ ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستتان گرت به‌و په‌یامه‌ كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا به‌خۆڕایی باوه‌ڕتان هێناوه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌م پێدان كه‌ یه‌كه‌مین و گرنگترینه‌ و منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌ مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كان، ئه‌و نێژرا و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵستایه‌وه‌ به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كان."

    باوەڕ و ئیمانی مەسیحییەکان لەو چەند ئایەتەی سەرەوە روونە. جیاوازی مەسیحییەت لەگەڵ هەموو دینەکانی دیکە ئەوەیە کە مەسیحییەت زیاتر لەوەی کە مەراسم و رێوڕەسمە دینییەکان بێت بریتییە لە پەیوەندییەکی شەخسی. کەسێکی مەسیحی لە جێگەی ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە چی حەرامە و چی حەڵاڵە، هەوڵ دەدات کە زیاتر و زیاتر پەیوەندی نزیک لەگەڵ خودای باوک دروستبکات. دروستبوونی ئەم پەیوەندییە بە هۆی کارەکانی مەسیح و کاری رۆحی پیرۆزە لە ژیانی باوەڕداراندا.

    مەسیحییەکان باوەڕیان وایە کە کتێبی پیرۆز سروشی خودایە و فێرکردنەکانی دوورە لە هەر هەڵەیەکەوە و دەسەڵاتی یەکەمی هەیە (دووەم تیمۆساوس ٣: ١٦، دووەم پەترۆس ١: ٢٠- ٢١). مەسیحییەکان باوەڕیان بە یەک خودایە کە سێ کەسایەتی (شەخسیەتی) هەیە؛ باوک، کوڕ (عیسای مەسیح) و رۆحی پیرۆز.

    باوەڕدارانی مەسیح باوەڕ دەکەن کە مرۆڤ بە تایبەتی بۆ ئەوە دروستکراوە کە پەیوەندی لەگەڵ خودا هەبێت، بەڵام گوناه مرۆڤی لە خودا جودا کردەوە (رۆما ٣: ٢٣، ٥: ١٢). مەسحیییەت فێرمان دەکات کە عیسای مەسیح وەکو خودایەکی تەواو و لەهەمان کاتدا مرۆڤێکی بێخەوش هاتە سەر زەوی و لە پێناو گوناهەکانی ئێمەدا گیانی سپارد (فیلیپی ٢: ٦- ١١). هەروەها فێرمان دەکات کە دوای ئەوەی عیسا لە سەر خاچ گیانی سپارد، نێژرا، لە مردن هەستایەوە و ئێستا لە دەستە ڕاستی خودای باوک دانیشتووە وتاهەتایە داکۆکی لە باوەڕداران دەکات (عیبرانییەکان ٧: ٢٥). مەسحییەت ئیدعای ئەوە دەکات کە مردنی عیسا لەسەر خاچ کافییە بۆ ئەوەی بە تەواوی باجی هەموو گوناهەکانی مرۆڤ بدات؛ بەم هۆیەوە پەیوەندی پچڕاوی مرۆڤ و خودا چاک دەکاتەوە (عیبرانییەکان ٩: ١١- ١٤، ١٠: ١٠. رۆما ٥: ٨، ٦: ٢٣).

    ئەگەر کەسێک دەیەوێت رزگاری بێت، ئەوا دەبێت بە ئیمانی بەو کارە تەواوە هەبێت کە مەسیح لەسەر خاچ لە پێناو ئەودا کردی. ئەگەر کەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە مەسیح لە جێگەی ئەو گیانی سپارد و باجی گوناهەکانی ئەوی داوە و لە مردنی هەستایەوە، ئەوا ئەو کەسە رزگاری بووە. تۆ بە هیچ جۆرێک ناتوانیت خۆت رزگار بکەیت. هیچ کەسێک "ئەوەندە باش" نییە کە بتوانێت خودا رازی بکات چونکە ئێمە هەموومان گوناهبارین (ئیشایا ٥٣: ٦، ٦٤: ٦- ٧). دووەم، هیچ شتێک نەماوە کە بتوانیت ئەنجامی بدەیت، چونکە مەسیح هەموو کارەکەی کردووە! کاتێک لە خاچ درا، مەسیح فەرمووی: "تەواو بوو" (یۆحەنا ١٩: ٣٠).

    هەوەک چۆن کەس ناتوانێت لە رێگەی کارەکانی خۆیەوە رزگاری بەدەست بهێنێت، هیچ کارێکیش ناتوانێت ئەو رزگارییە بێبەری بکات لەو کەسەی کە لە رێگەی ئیمانەوە بەدەستی هێناوە چونکە ئەو کارە لە لایەن مەسیحەوە تەواو کراوە و ئەنجام دراوە! کەواتە لە کرداری رزگار بووندا، عیسای مەسیح بکەرە و کەسیی رزگار بوو بێجگە لە بەرکار هیچ ئەرکێکی دیکەی نییە. واتە ئەو کەسەی کە وەریدەگرێت هیچ دەورێکی نییە. لە (یۆحەنا ١٠: ٢٧- ٢٩) دا نووسراوە "مه‌ڕه‌كانم گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و به‌دوام ده‌كه‌ون، ژیانی هه‌تاهه‌تاییان ده‌ده‌مێ و هه‌رگیز له‌ناو ناچن، كه‌سیش له‌ ده‌ستم نایانڕفێنێت. باوكم كه‌ به‌ منی داون له‌ هه‌مووان گه‌وره‌تره‌، كه‌سیش ناتوانێت له‌ ده‌ستی باوك بیانڕفێنێت."

    ئێستا لەوانەیە هەندێک بەهەڵە بیر بکەنەوە و بڵێن: لەمە باشتر نابێت؛ هەرکە رزگارکرام، واتە بۆ هەمیشە رزگارکراوم، ئێستا هەر جۆرێک بمەوێت دەتوانم بژیم بە بێ ئەوەی رزگارییەکەم لەدەست بدەم!" بەڵام دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت کە رزگاری واتە دابڕان لە سروشتی کۆن و گوناهبارانەمان. کەسی رزگاربوو لەڕاستیدا تامەزرۆی ئەوەیە کە هەمیشە پەیوەندییەکی نزیک و دۆستانەی لەگەڵ خودا هەبێت. ئەگەر رۆژگارێک کۆیلەی گوناه بووین، ئەوا ئێستا کۆیلەی عیسای مەسیحین (رۆما ٦: ١٥- ٢٢). تا ئەو کاتەی مرۆڤەکان لە جەستە گوناهبارەکەیاندا لەسەر ئەم زەوییە بژین، ئەوا بەردەوام کێشەیان دەبێت لەگەڵ وەسوەسەی گوناهکردندا. بەڵام باوەڕدارانی مەسیح لە ڕێگەی خوێندن و جێبەجێکردنی فێرکردنەکانی کتێبی پیرۆزەوە دەتوانن لە ژیانیاندا بەسەر ئەم وەسوەسەیەدا زاڵ بن و لەلایەن رۆحی پیرۆزەوە بەڕێوەببردرێن. ژیان لە ژێر دەسەڵاتی رۆحی پیرۆزدا واتە خۆسپاردن و پەیڕەوی کردن لە فەرمانەکانی رۆحی پیرۆز لە ژیانی رۆژانەدا.

    لە کاتێکدا کە زۆرێک لە دین و مەزهەبەکان داوا لە شوێنکەوتووانیان دەکەن کە هەندێک کاری دیاریکراو بکەن و هەندێکی دیکەش نەکەن، باوەڕی مەسیحییەت واتە دامەزراندنی پەیوەندییەکی شەخسی و زیندوو لەگەڵ خودا. مەسیحییەت باوەڕکردنە بەوەی مەسیح لە سەر خاچ لە پێناو پێدانی باجی گوناهەکانی ئێمە گیانی سپارد و دووبارە لە مردن هەستایەوە و زیندوو بوەوە. لەبەرئەوەی باجی گوناهەکانت دراوە، بۆیە ئێستا دەتوانیت لەگەڵ خودا پەیوەندی شەخسی و تاکەکەسیت هەبێت. دەتوانی بەسەر سروشتی گوناهبارتدا زاڵ بیت و ملکەچی خودا بیت و پەیوەندیت لەگەڵی هەبێت. ئەمە واتای راستەقینەی مەسیحییەتە لە ژێر رۆشنایی کتێبی پیرۆزدا.

    ئایا خودایەتی عیسای مەسیح لە ئینجیلدا سەلمێنراوە؟

    وه‌ڵام:
    جگە لەو ئیدعا روونانەی کە عیسا لەسەر خۆی هەیبوو، قوتابیەکانیشی پێداگرییان لەسەر بابەتی خودابوونی کردووەتەوە. رایانگەیاند کە مەسیح توانای بەخشینی گوناهی هەیە، دەزانین کە تەنیا خودا دەتوانێت لە گوناه خۆش بێت؛ چونکە لەڕاستیدا ئێمە لەدژی خودا گوناهمان کردووە (کرداری نێردراوان ٥: ٣١، کۆلۆسی ٣: ١٣، زەبوورەکان ١٣٠: ٤، یەرمیا ٣١: ٣٤). هەروەها نزیک لە بابەتی بەخشینی گوناه، مەسیح وەکو کەسێک ناسراوە کە دەتوانێت "حوکم بەسەر مردوو و زیندوودا بکات" (دووەم تیمۆساوس ٤: ١). تۆماس بە دەنگی بەرز بە مەسیحی وت: "ئەی خاوەن شکۆ و خودای من" (یۆحەنا ٢٠: ٢٨). پۆڵس بە مەسیحی وت: "خودای گەورە و رزگارکارمان" (تیتۆس ٢: ١٣). هەروەها رایگەیاند کە پێش ئەوەی عیسا لە جەستەدا بێتە سەر زەوی، لە "شێوەی خودا" بوونی هەبووە (فیلیپی ٢: ٥- ٨). خودای باوک لەبارەی عیساوە دەفەرموێت: "ئه‌ی خودایه‌، ته‌ختی تۆ بۆ هه‌تاهه‌تاییه" (عیبرانییەکان ١: ٨). یۆحەنا دەڵێت: "له‌ سه‌ره‌تادا وشه‌كه‌ هەبوو، وشه‌كه‌ له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ خۆی خودا بوو" (یۆحەنا ١: ١). زۆر نموونەی دیکەشمان لە کتێبی پیرۆز هەیە کە پشتگیری لە خودابوونی عیسا دەکەن (سەیری ئەم ئایەتانە بکە؛ ئاشکراکردن ١: ١٧، ٢: ٨، ٢٢: ١٣، یەکەم کۆرنسۆس ١٠: ٤، یەکەم پەترۆس ٢: ٦- ٨، ٥: ٤، زەبوورەکان ١٨: ٢، ٩٥: ١، عیبرانییەکان ١٣: ٢٠). لەڕاستیدا تەنیا یەکێک لەم ئایەتانە بەسە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە خودایەتی مەسیح لە لایەن شوێنکەوتوانییەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

    هەروەها هەندێ ناو دراوەتە پاڵ مەسیح کە لە پەیمانی کۆندا تەنیا خودا "یەهوە" ئەم ناوانەی هەبووە. نازناوی "رزگارکار"ی پەیمانی کۆن (زەبوورەکان ١٣٠: ٧، هۆشەع ١٣: ١٤)، لە پەیمانی نوێدا بۆ عیسا بەکارهاتووە (تیتۆس ٢: ١٣، ئاشکراکردن ٥: ٩). لە (مەتا بەشی ١) عیسا بە ئیمانوێڵ (خودا لەگەڵ ئێمەیە) ناودەبردرێت. لە (زەکەریا ١٢: ١٠) یەهوە دەفەرموێت: "جا ته‌ماشای من ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كه‌ ڕمیان لێداوه‌." بەڵام لە پەیمانی نوێدا ئەمە بەسەر لەخاچدانی مەسیحدا جێبەجێ دەبێت (یۆحەنا ١٩: ٣٧، ئاشکراکردن ١: ٧). ئەگەر یەهوە ئەوە بێت کە رمیان لێداوە و تەماشای دەکەن، هەروەها ئەگەر عیساش ئەوە بێت کە رمیان لێدا و تەماشای دەکەن، ئەوا گومانی تێدا نییە کە عیسای مەسیح یەهوەیە. پۆڵسی نێردراو لە (فیلیپی ٢: ١٠- ١١)، (ئیشایا ٤٥: ٢٢- ٢٣) بەسەر مەسیحدا جێبەجێ دەکات کە دەڵێت: "تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ ناوی عیسا چۆك دابده‌ن، له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێك دان بنێت كه‌ عیسای مه‌سیح خاوه‌ن شكۆیه‌، بۆ شكۆی خودای باوک." هەروەها لە نوێژدا ناوی مەسیح لەگەڵ ناوی خودا بەکارهاتووە "نیعمەت و ئاشتی خودا و گەورەمان عیسای مەسیحتان لێبێت" (گەلاتیە ١: ٣، ئەفەسۆس ١: ٢). ئەم ئایەتە دەچووە قاڵبی کفرەوە ئەگەر عیسا خودا نەبوایە. ناوی مەسیح لەگەڵ ناوی خودا بەکارهاتووە کاتێک عیسا فەرمانی لەئاوهەڵکێشانی کرد؛ "بە ناوی باوک (تاک) و کوڕ و رۆحی پیرۆز" (مەتا ٢٨: ١٩، دووم کۆرنسۆس ١٣: ١٤).

    کردەوەیەلێک کە تەنیا و تەنیا شایستەی زاتی خودایە، دراوەتە پاڵ عیسای مەسیح. مەسیح نەک تەنیا مردووی زیندوو کردەوە (یۆحەنا ٥: ٢١، ١١: ٣٨- ٤٤) و گوناهی بەخشی (کرداری نێردراوان ٥: ٣١، ١٣: ٣٨)؛ بەڵكو ئەو بەدیهێنەر و راگری گەردوونە (یۆحەنا ١: ٢، کۆلۆسی ١: ١٦- ١٧). ئەم خاڵە زیاتر روون دەبێتەوە کاتێک یەهوە دەفەرموێت کە لە کاتی بەدیهێنانی گەردووندا بەتەنیا بووە (ئیشایا ٤٤: ٢٤). سەرەڕای ئەمانەش، مەسیح خاوەنی سیفەتیەلێک بووە کە تەنیا خودا ئەو سیفەتانەی هەیە، لەوانە ئەزەلیەت و جاویدانی بوون (یۆحەنا ٨: ٥٨)، هەموو کاتێک ئامادەبوون (مەتا ١٨: ٢٠، ٢٨: ٢٠)، دانایی تەواو و بێ ئەندازە (مەتا ١٦: ٢١) هەروەها توانای تەواو و بێ ئەندازە (یۆحەنا ١١: ٣٨- ٤٤).

    ئێستا، ئەگەر کەسێک ئیدعای خودایەتی بکات، ئەوا فێڵکردن لە خەڵکی تاوەکو باوەڕی پێبکەن شتێکە و سەلماندنیشی شتێکی دیکە. مەسیح لەڕێگەی ئەنجامدانی چەندین پەرچوو و موعجیزەوە خودابوونی خۆی سەلماند. چەند نموونەیەک لە پەرجووەکانی عیسا بریتین لە: گۆڕینی ئاو بۆ شەراب (یۆحەنا ٢: ٧)، لەسەر ئاو رۆیشتن (مەتا ١٤: ٢٥)، زیادکردنی شتی ماددی (یۆحەنا ٦: ١١)، گەڕانەوەی بینایی بۆ نابینا (یۆحەنا ٩: ٧)، چاککردنەوەی ئیفلیج (مەرقۆس ٢: ٣)، چاککردنەوەی نەخۆشەکان (مەتا ٩: ٣٥، مەرقۆس ١: ٤٠- ٤٢)، تەنانەت زیندووکردنەوەی مردوو (یۆحەنا ١١: ٤٣- ٤٤، لوقا ٧: ١١- ١٥، مەرقۆس ٥: ٣٥). لەسەرووی هەموو ئەمانەوە، عیسای مەسیح خۆی لەنێو مردووان هەستایەوە و زیندووبوەوە. جگە لە مردن و زیندووبونەوەی خواوەندە ئەفسانەییەکانی بت پەرستان، لە هیچ دین و ئایینێکدا تا ئەم رادە جدییە، بابەتی زیندووبونەوە باس نەکراوە. هەروەها هیچ ئیدعایەکیش بەم ئەندازەیە پشتگیری دەرەوەی کتێبیان نییە کە راستی و حەقیقی بوونی ئیدعاکەیان بسەلمێنێت.

    لانی کەم دوازدە راستی حاشاهەڵنەگری مێژوویی لەبارەی عیسای مەسیح لەبەردەستدان کە تەنانەت رەخنەگرانی شارەزای نامەسیحییش دانی پێدادەنێن:

    1. مەسیح لەڕێگەی لەخاچدانەوە گیانی سپارد.
    2. ئەو خرایە نێو گۆڕ.
    3. مردنەکەی بووە هۆی ئەوەی کە قوتابییەکانی بێ هیوا و بێ ئومێد بن.
    4. گۆڕی مەسیح دوای چەند رۆژێک بە بەتاڵی بینرا (یان ئیدعای ئەوە کراوە کە بە بەتاڵی بینراوە).
    5. قوتابییەکان لەو باوەڕەدا بوون کە ئامادەبوونی عیسایان دوای زیندووبونەوەی تەجروبە کردووە.
    6. دوای بینینی مەسیح لەلایەن قوتابییەکانییەوە، قوتابییەکان لە جێگەی ئەوەی وەکو پێشتر گومانی لێبکەن بوون بە باوەڕداری نەترس.
    7. ئەم پەیامە کرۆکی فێرکردنەکانی کەنیسەی سەرەتایی بوو.
    8. ئەم پەیامە لە ئۆرشەلیم راگەیەنرا.
    9. لە ئەنجامی راگەیاندنی ئەم پەیامەدا، کەنیسە لەدایک بوو و گەشەی کرد.
    10. رۆژی هەستانەوەی مەسیح (یەکشەممە) جێگەی رۆژی سابات (شەممە)ی گرتەوە وەکو رۆژی تەرخانکراو بۆ ستایش و خودا پەرستی.
    11. یاقوبی دوودڵ و دڵ پڕ لە گومان، دوای بینینی مەسیح ئیمانی هێنا.
    12. پۆڵس کە یەکێک بوو لە دوژمنە سەرسەختەکانی مەسیحییەکان، گۆڕا و باوەڕی هێنا دوای ئەوەی کە مەسیحی بینی.

    تەنانەت ئەگەر کەسێک هاوڕا نەبێت لەگەڵ ئەم لیستەی سەرەوەدا، ئەوا چەند بابەتێکی کەم دەتوانێت هەستانەوەی مەسیح لەنێو مردووان بسەلمێنێت و هەواڵی خۆشی ئینجیل پادار و چەسپاو بکات؛ هەواڵێک کە پێکدێت لە مردن و ناشتن و زیندووبونەوە و دەرکەوتنی مەسیح (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ١- ٥). لەوانەیە یەک دوو تیۆرێک لەئارادا بن بۆ روونکردنەوەی ئەو راستییانەی سەرەوە، بەڵام هەستانەوەی عیسا لەنێو مردووان بە تەنیایی دەتوانێت وەڵامی موحتەبەری هەموو ئیدعاکانی سەرەوە بێت. رەخنەگرەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە قوتابییەکانی مەسیح، دوای زیندووبونەوەی لەنێو مردووان ئیدعای بینینیان کردووە. نە وەهم و خەیاڵ و نە درۆ ناتوانێت قوتابییەکانی مەسیح بەو جۆرە بگۆڕێت کە هەستانەوەی مەسیح گۆڕی. یەکەم، لەبەرانبەر ئەمەدا چییان دەست دەکەوت؟ لەو سەردەمەدا مەسیحییەت خۆشەویست و بەربڵاو نەبوو، کەواتە هیچ قازانجێکی داراییان دەست نەدەکەوت. دووەم، هەرگیز درۆزنەکان ئامادەنین گیانی خۆیان بەخت بکەن لەپێناو درۆکانیان. هیچ هۆکارێک جگە لە هەستانەوەی مەسیح، ناتوانێت وا لە قوتابییەکان بکات کە ئامادە بن لە پێناو باوڕ و ئیمانەکەیان تەجروبەی ئەو جۆرە مردنە ترسناکانە بکەن. راستە زۆر کەس لەپێناو درۆیەک دەمردن کە پێیان وایە راستە، بەڵام هیچ کەسێک لەپێناو درۆیەکدا نامرێت کە باش بزانێت درۆیە.

    لەئەنجامدا، عیسای مەسیح ئیدعای ئەوەی کرد کە یەهوەیە و خودایە (نەیفەرموو کە یەکێکە لە خواوەندەکان، بەڵکو فەرمووی کە خودی خودایە). شوێنکەوتووەکانی عیسا (کە بریتی بوون لە چەند جوولەکەیەکی ترسنۆک و بت پەرست) باوەڕ و ئیمانیان پێی هێنا و وەکو خودای خۆیان قبووڵیان کرد. مەسیح خودابوونی لەڕێگەی پەرجوەوە سەلماند، کە یەکێک لەو پەرجوانە کە جیهانی گۆڕی هەستانەوەی لەنێو مردووان بوو. هیچ تیۆرێکی دیکە ناتوانێت ئەم حەقیقەتە روون بکاتەوە. بەڵێ، خودایەتی مەسیح لە ئینجیلدا سەلمێنراوە.

    گرنگی عەماد (لەئاوهەڵکێشان)ی مەسیحییەکان چییە؟

    وه‌ڵام:
    عەمادی مەسیحییەکان یەکێکە لەو دوو فەرمانەی کە عیسای مەسیح بۆ کەنیسەی دانا. عیسای مەسیح پێش ئەوەی بەرزبکرێتەوە بۆ ئاسمان، فەرمووی: "بڕۆن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه‌ قوتابی، به‌ ناوی باوك و كوڕ و ڕۆحی پیرۆز عەمادیان بکەن، فێریان بكه‌ن كه‌ پابه‌ند بن به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتانم، هه‌تا كۆتایی ڕۆژگار" (مەتا ٢٨: ١٩- ٢٠). بەپێی ئەم ڕێنماییانەی عیسای مەسیح، کەنیسە بەرپرسیاریەتی ئەوەی لەسەر شانە کە باسی پەیامی مەسیح بکات و قوتابی دروست بکات و عەمادیان بکات. ئەم شتانە دەبێت لە هەموو شوێنێک ئەنجامبدرێت، "هەموو نەتەوەکان ..... هەتا کۆتایی ڕۆژگار." ئەگەر لەبەر هیچ شتێكی دیکەش نەبێت تەنیا لەبەرئەوەی مەسیح فەرمانی کردووە، عەماد (لەئاوهەڵکێشان) گرنگە.

    عەمادکردن تەنانەت پێش پەیدابوونی کەنیسەش ئەنجامدەدرا. جولەکەکان ئەندامە نوێیەکانیان عەماد دەکرد بۆ دەرخستنی "پاکبوونەوە"ی سروشتی کەسە گۆڕاوەکە. یەحیای عەمادکار، عەمادی بۆ ئامادەکردنی ڕێگەی یەزدان بەکارهێنا، دەیوت کە دەبێت هەموو کەسێک، نەک تەنیا ناجولەکەکان، عەمادبکرێت چونکە هەموو کەسێک دەبێت تۆبە بکات. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، عەمادی یەحیا کە نیشانەی تۆبەکردنە جیاوازە لە عەمادی مەسیحییەکان؛ وەک چۆن لە (کرداری نێردراوان ١٨: ٢٤- ٢٦ و ١٩: ١- ٧) باسی لێوەکراوە. عەمادی مەسیحییەکان واتا و گرنگییەکی قوڵتری هەیە.

    عەمادکردن دەبێت بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆزەوە ئەنجامبدرێت، بەم شێوەیە دەبێتە عەمادی مەسیحی. لەڕێگەی ئەم فەرمانەوەیە کە باوەڕداری نوێ دەبێتە بەشێک لە کۆمەڵی باوەڕدارانی کەنیسە. کاتێک ڕزگارمان دەبێت (کاتێک باوەڕدەهێنین بە مەسیح)، بە ڕۆحی پیرۆز "عەماد دەکرێین" و دەبینە بەشێک لە جەستەی مەسیح کە کەنیسەیە. لە (یەکەم کۆرنسۆس ١٢: ١٣)دا هاتووە: "چونكه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك ڕۆح بۆ یه‌ك جه‌سته‌ عەمادکراین، جوله‌كه‌ یان ناجوله‌كه‌، كۆیله‌ یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕۆحمان پێدرا بیخۆینه‌وه‌." عەمادی ئاو، "نمایشی دووبارەی" عەمادی ڕۆحە.

    عەمادکردن ڕێگەیەکە کە باوەڕدار بەشێوەیەکی ئاشکرا دان بەوەدا دەنێت کە باوەڕی بە مەسیح هێناوە و قوتابیبوونی خۆی دەردەخات. عەمادکردن واتە وتنی: "من دان بەوەدا دەنێم کە باوەڕم بە مەسیح هەیە، عیسای مەسیح ڕۆحمی لە گوناه پاککردەوە، بۆیە ئێستا بەهۆی پاکبوونەوەم، ژیانێکی نوێم هەیە."

    عەمادکردن نیشانەی مردن و ناشتن و زیندووبوونەوەی عیسای مەسیحە. هەروەها نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە سەبارەت بە گوناه دەمرین و لەڕێگەی مەسیحەوە ژیانێکی نوێمان دەبێت. کاتێک گوناهبار دان بە پەروەردگاربوونی مەسیحدا دەنێت، سەبارەت بە گوناه دەمرێت (ڕۆما ٦: ١١) و زیندوودەبێتەوە و ژیانێکی نوێی دەبێت (کۆلۆسی ٢: ١٢). نقومبوون لە ئاودا نیشانەی مردنە سەبارەت بە گوناه، هەستانەوە لەناو ئاوەکە نیشانەی ئەو ژیانە نوێ و پیرۆزەیە کە لە دوای ڕزگارییەوە دەستمان دەکەوێت. (ڕۆما ٦: ٤) بەم شێوەیە باسی ئەمە دەکات: "بۆیه‌ به‌ عەمادکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مردن نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به‌ شكۆی باوكه‌وه‌ هه‌ڵستایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نوێیه‌تی ژیاندا بژین."

    ئەگەر بە سادەیی بیڵێین، عەمادکردن شایەتییەکی دەرەکییە بۆ گۆڕانکاری ناوەکی لە ژیانی باوەڕداردا. عەمادکردن کرداری گوێڕایەڵبوونە بۆ پەروەردگار لەدوای ڕزگاربوون. سەرەڕای ئەوەی کە عەماد زۆر لە ڕزگارییەوە نزیکە بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە ڕزگاربوون پەیوەست نییە بە عەماکردنەوە. لە زۆر شوێنی کتێبی پیرۆزدا هاتووە کە ڕیزبەندی ڕووداوەکە بەم شێوەیەیە: ١) کەسەکە باوەڕ بە عیسای پەروەردگار دێنێت، دواتر ٢)عەماد دەکرێت. ئەمە لە (کرداری نێردراوان ٢: ٤١)دا هاتووە: "ئه‌وانه‌ی كه‌ قسه‌كه‌ی (پەترۆس)یان وه‌رگرت عەمادکران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ ڕیزی باوه‌ڕدارانه‌وه‌." (هەروەها بڕوانە ١٦: ١٤- ١٥)

    باوەڕداری نوێی مەسیحی دەبێت حەزبکات کە بە زووترین کات عەمادبکرێت. لە (کرداری نێردراوان ٨: ٣٥- ٣٦)دا هاتووە: "ئینجا فیلیپۆس له‌م نووسراوه‌ پیرۆزه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ و مزگێنیی عیسای دایێ. كاتێك به‌ ڕێگاوه‌ بوون، گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئاوێك، خه‌ساوه‌كه‌ گوتی: ئه‌وه‌ ئاوه‌، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عەمادبکرێم؟" دەستبەجێ گالیسکەکەی ڕاگرت و فیلیپۆس کابراکەی عەمادکرد.

    عەمادکردن نیشانەی یەکسانی باوەڕدارە لە مردن و ناشتنی و زیندووبوونەوەی عیسای مەسیح. لە هەرشوێنێک پەیامی ئینجیلی تێدا بڵاوبکرێتەوە و خەڵکی باوەڕبهێنن، دەبێت ئەو کەسانە عەمادبکرێن.

     

     

    16له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا ئه‌وه‌نده‌ جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت، 17چونكه‌ خودا كوڕه‌كه‌ی نه‌نارده‌ جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو جیهان به‌وه‌وه‌ ڕزگاری ببێت. 18ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ناهێنێت ئه‌وا حوكم دراوه‌، چونكه‌ باوه‌ڕی به‌ ناوی كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه‌. 19ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه‌: ڕووناكییه‌كه‌ هاته‌ جیهان به‌ڵام خه‌ڵك له‌ جیاتی ڕووناكییه‌كه‌ تاریكییه‌كه‌یان خۆشویست، چونكه‌ كرده‌وه‌یان خراپ بوو. 20له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك خراپه‌ بكات ڕقی له‌ ڕووناكییه‌كه‌یه‌ و نایه‌ته‌ لای ڕووناكییه‌كه‌، نه‌وه‌ك كرده‌وه‌كانی ئاشكرابێت. 21به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕاستی ده‌ڕوات، دێته‌ لای ڕووناكییه‌كه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ كرده‌وه‌كانی له‌ خوداوه‌یه‌.
    35باوكی ئاسمانی كوڕی خۆی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته‌ ده‌ستی. 36ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ كوڕه‌كه‌ بهێنێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی كوڕه‌كه‌ نییه‌ ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێت.

    وه‌ك باوك مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌ و زیندوو ده‌كاته‌وه‌، كوڕه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها باوك كه‌س حوكم نادات، به‌ڵكو هه‌موو حوكمدانی داوه‌ته‌ ده‌ست كوڕه‌كه‌، تاكو هه‌موو ڕێزی كوڕه‌كه‌ بگرن هه‌روه‌ك ڕێزی باوك ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی كوڕه‌كه‌ نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه‌ ناردوویه‌تی.

     

     

    ئایا به‌ هۆی خوێندنەوەی ئەم بابەتەوە بڕیارت دا کە لە قوڵایی دڵەوە باوەڕ بە مەسیح بێنیت‌؟

    • أشهد أن لا إله إلاَّ الله و أن محمد هو النبي الكذاب و
      لهذا السبب محمد الآن في الجحيم